به‌ڤیدیۆ..گێچه‌ڵی قه‌شه‌یه‌ك به كچه هه‌رزه‌كارێكی گۆرانیبێژ
چارڵز و ئاریانا
وێستگه نیوزـ
قه‌شه‌كه به په‌نجه‌كانی ده‌ستی سنگی كچه گۆرانیبێژه‌كه‌ی گوشی، ئه‌مه‌ش توشی ره‌خنه‌یه‌كی زۆری كرد و دواتر قه‌شه داوای لێبوردنی كرد.
له شاری دیترۆیت له ولایه‌تی میشیگان مه‌راسیمی به‌خاكسپاردنی خانمه گۆرانیبێژی به‌ناوبانگ ئاریسا فرانكین به‌ڕێوه‌چوو كه به Queen of Soul ناسراوه، له مه‌راسیمه‌كه‌دا كه بیل كلنتن، سه‌رۆكی پێشوتری ئه‌مریكا و چه‌ندین كه‌سایه‌تی ئاماده‌ی بوون، كچه گۆرانیبێژێكی گه‌نج به‌ناوی ئاریانا گراندی گۆرانیی وت.
گێچەڵی قەشەکە
وه‌ك له گرته ڤیدیۆییه‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت، قه‌شه‌یه‌ك به‌ناوی چاڕلز ئیچ ئیلیس، ده‌ستخۆشی له كچه گه‌نجه‌كه ده‌كات و باوه‌شی پیا ده‌كات و ده‌یباته سه‌ر سته‌یج و قسه ده‌كات، له‌ولاشه‌وه ده‌ستی له پشتیدایه و كامێرا‌كان له قافا گرتویانه كه به په‌نجه‌كانی سنگی ئه‌و كچه گه‌نجه ده‌گوشێت.
ره‌فتاره‌كه‌ی ئه‌و قه‌شه‌یه، ناڕه‌زاییه‌كی زۆری لێكه‌وته‌وه و هه‌وادارانی ئه‌و كچه به گێچه‌ڵكردنیان وه‌سفكرد، دواتر قه‌شه داوای لێبوردنی كرد و وتی: "هه‌رگیز خوازیاری ئه‌وه نه‌بوم ده‌ست له ئافره‌تێك بده‌م، من زۆرجار باشوه به گۆرانیبێژه‌كاندا ده‌كه‌م و ته‌وقه و باوه‌شم له‌گه‌ڵ هه‌موو كه‌سێكدا كردوه.
به‌زمی كلنتن
ئاریانا هه‌ر ئه‌وه نه‌بێت كه قه‌شه‌كه گێچه‌ڵی پێكرد، ئه‌گه‌ر بیانوه‌كانی ئه‌و قه‌شه‌یه‌ش سه‌ر بگرێت، ئه‌وه‌تا چاوی كامێرا‌كان تۆماریان كردوه، چۆن بیل كلنتن، سه‌رۆكی پێشوتری ئه‌مریكا ته‌ماشای جه‌سته‌ی ئه‌و كچه ده‌كات كه له‌به‌رده‌میدا گۆرانی ده‌ڵێت، خه‌ڵكیش بۆ ئه‌مه‌یان وتیان كاره‌كانی كلنتن قێزه‌ونه.
ئاریسا فرانكین به‌ڕێوه‌چوو كه به Queen of Soul ناسراوه، یه‌كێكه له گۆرانیبێژه ره‌شپێسته به‌ناوبانگه‌كانی ئه‌مریكا و له 16ی ئابی 2018 به نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه‌ی په‌نكریاس له ته‌مه‌نی 76 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.
گرتە ڤیدیۆییەکە
PM:08:31:02/09/2018
ئه‌م بابه‌ته 23020
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت