ئه‌م ئه‌كته‌رانه‌ وازیان له‌ زنجیره‌ درامای (لێم ببوره‌) هێنا

‌ئەکتەرەکانی زنجیرە درامای لێم ببورە

وێستگه‌ نیوز ـ

11 پاڵەوانی درامای لێم ببورە وازیان لە زنجیرەکە هێنا لە وەزری نوێدا کە بڕیارە بەم نزیکانە وەرزی هەشتەم پەخش بکرێت بەهۆکاری جیاجیا ئەم ئەکتەرانە بەردەوام نابن.


پاش ئەوەی لە درێژەی حەوت وەرزی رابردوودا دەیان ئەکتەر وازییان لە درامای لێم ببورە هێنا، لە وەرزی حەوتەمی دراماکەدا کە ئەم ماوەیە کۆتایی هاتووە و وەرزی هەشتەم دەست پێدەکات، 11 ئەکتەری دیکە بڕیاری وازهێنانیان دا دیارترینیان جونەید و زوهرە بوون لەگەڵ نۆ ئەکتەری دیکە و هۆکارەکانیش بەهۆی درێژی دراماکە و هاوکات بەهۆی بەشداریکردنی ئەم ئەکتەرانە بوو لە درامای نوێدا.

درامای لێم ببورە  باسی چینێکی مام ناوەندی کۆمەڵگای تورکیا دەکات و تیایدا چیرۆکی چەند خانەوادەیەکی شاری ئەنقەرە باس دەکات زۆربەی ئەکتەرەکانی ناو ئەم زنجیرەیە هاوسەرگیریان کردووە و هاوسەری زۆربەیان بەهەمان شێوە لە ناو دراماکەدا رۆڵ دەگێڕن.

درامای لێم ببورە لە پاڵەوانی هەریەکە لە ئەکتەران (موراد داناجی، شەیما كوركماز، گایا تورگوت،  میرت ئاڵتانچلیک ) و لە دەرهێنانی (میهرەبان شاهین) و لە بەرهەمهێنانی (فۆکس فیلم) حەوت وەرزی لێی بەرهەم هێناوە لە تورکیا لە کەناڵی ستار و درامایەکی رۆژانەیە.

هــ. ر


PM:06:15:01/09/2018




ئه‌م بابه‌ته 40885 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت