سەركردەیەكی یەكێتی: تائێستا دیاریكردنی سەرۆك كۆمارمان یەكلایی نەكردۆتەوە


وێستگە نیوز- پشتیوان جەمال
سەركردەیەكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان رایدەگەیەنێت پۆستی سەرۆك كۆماری عیراق بە مافی خۆیان دەزانن، بەڵام كاندیدیان بۆ یەكلایی نەكردوەتەوە.


نەرمین عوسمان، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بە وێستگە نیوزی راگەیاند، پۆستی سەرۆك كۆماری عیراق بە مافی خۆیان دەزانن، بەڵام تائێستا حزبەكەی كاندیدی بۆ ئەو پۆستە یەكلایی نەكردۆتەوە، پێویستە یەك كاندید هەبێت و هەموو كەسیش ئازادە خۆی كاندید بكات.

پێشتر ئەنجومەنی ناوەندی یەكێتی نیشتمانی كوردستان رایگەیاند، محەمەد سابیر، كەسایەتی سیاسی ناسراوی یەكێتی خۆی بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار كاندید كردووە، فوئاد مەعسوم، سەرۆك كۆماری ئێستای عیراقیش كە دامەزرێنەر و ئەندامی پێشووی مەكتەبی سیاسی یەكێتییە رایگەیاند كە ئامادەیە خۆی كاندید بكاتەوە.

هــ. ر


PM:05:14:01/09/2018


ئه‌م بابه‌ته 2837 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو