سارا له كوردسات نیوز ده‌رده‌كه‌وێته‌وه
وێستگه نیوز –
سارا جه‌لال خانمه پێشكه‌شكاری پێشووی كه‌ناڵی ئێن ئاڕ تی رایگه‌یاند كه له كه‌ناڵی كوردسات نیوز ده‌رده‌كه‌وێته‌وه.
دوای نزیكه‌ی مانگێك، ئه‌مڕۆ خانمه پێشكه‌شكار سارا جه‌لال نه‌جم رایگه‌یاند كه له كه‌ناڵی كوردسات نیوز ده‌ستی به كاركردن كردووه.
سارا رۆژی 21ی نیسانی 1994 له‌دایك بووه و رۆژی 31ی مانگی رابردوو ده‌ست له كاركێشانه‌وه‌ی له كه‌ناڵی ئێن ئاڕ تی راگه‌یاند و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "دوای كاركردنم بۆ ماوه‌ی ساڵێك و حه‌وت مانگ له ئێن ئاڕ تی به ویستی خۆم ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌م راده‌گه‌یه‌نم، هیوای سه‌ركه‌وتن بۆ ئێن ئاڕ تی ئازیز و سوپاس بۆ ئه‌و به‌خششه پیشه‌ییانه‌ی پێت به‌خشیم".
سارا له له 2017/1/1 وه‌ك بێژه‌ر و پێشكه‌شكار له كه‌ناڵی ئێن ئاڕ تی ده‌ستبه‌كار بوو، له كه‌ناڵه‌كه وه‌كو بێژه‌ری هه‌واڵ و بێژه‌ری رادیۆ و پێشكه‌شكاری به‌رنامه‌كانی "به‌یانیت باش كوردستان" و "له په‌یامێرانه‌وه" كاری كردووه.
PM:06:04:28/08/2018
ئه‌م بابه‌ته 31106
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت