وەڵامی قوباد تاڵەبانی بۆ رۆژنامەنووسێک

‌قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان

وێستگە نیوز-
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ لەسەردانێكی بۆ پارێزگای هەڵەبجە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی سازكردووە، بەڵام لە كاتی كۆنگرەكەدا چەند جارێك زەنگی تەلەفۆنێك لێدەكات، دواتر دەردەكەوێت تەلەفۆنی پەیامنێری كەناڵی خەندانی بەرهەم ساڵح، سەرۆكی هاوپەیمانی بۆ دیموكراسی و دادپەروەرییە.


لە كاتی زەنگی تەلەفۆنەكە، قوباد تاڵەبانی بەپێكەنینەوە دەڵێت "بەخوا تۆ ئەم تەلەفۆنەت ناوەستێت، بێنە بێنە"، پەیامنێرەكەش دەڵێت "وەڵا تەلەفزیۆنە جوابی بەرەوە"، پاشان قوباد تاڵەبانی بێ ئەوەی بزانێت تەلەفزیۆنی خەندانە، وەڵامی تەلەفۆنەكە دەداتەوە و دەڵێت "كاك هەڤاڵ ئەوە موقابەلەیەك دەكەم قوبادم قوباد، واز لەو برادەرە بێنە با ئیشی خۆی بكات، باشە بەقوربان دەستخۆش خواحافیز"، دواتر بەزەردەخەنەیەكەوە بە پەیامنێرەكە دەڵێت "مۆبایلەكەت بێدەنگ بكە".

پێشتریش له‌ رۆژانی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی یه‌كێتی بۆ په‌رله‌مانی عیراق له‌ سنووری قه‌زای پشده‌ر، قوباد تاڵه‌بانی له‌ناو ئاپۆرای هه‌وادارانی حزبه‌كه‌ی وه‌ڵامی ته‌له‌فۆنی هاوسه‌ری كوڕێكی دایه‌وه‌ و به‌ پێكه‌نینه‌وه‌ وتی: "به‌خوا شتی خراپ ناكات".

بەمەبەستی بەسەركردنەوەی چەند پڕۆژەیەك، قوباد تاڵەبانی سەردانی قەزای سەید سادق و پارێزگای هەڵەبجەی شەهیدی كرد.


PM:01:50:25/08/2018


ئه‌م بابه‌ته 135728 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت