شارەزایەکی خۆراکناسی: دەبێت گۆشتی قوربانی دوو رۆژ هه‌ڵبگیرێت دواتر بخورێت
گۆشتی سور دەوڵەمەندە بە پڕۆتینەکان
وێستگه نیوز ـ
پرۆفیسۆرێکی شارەزای خۆراکناسی رایگەیاندووە، لەڕووی تەندروستییەوە دەبێت گۆشتی قوربانی دوو رۆژ هه‌ڵبگیرێت دواتر بخورێت.
پڕۆفیسۆری ئیسرا گونه‌ش، سه‌رۆكی به‌شی خۆراكناسی كۆلێژی زانسته ته‌ندروستییه‌كانی زانكۆی ماڕماڕای تورکیا رایگه‌یاندووە، پێویسته یه‌ك دوو رۆژ گۆشتی ئاژه‌ڵ هه‌ڵبگیرێت چونکە تا دوای 24 کاتژمێر لە سەڕبرینی ئینجا گۆشتی ئاژەڵەکە گرژبوونەکەی نامێنێت و ئاسایدەبێتەوە.
ئەو پرۆفیسۆرە ئەوەشی وتووە، "ده‌بێت گۆشتی مه‌ڕ و به‌رخ به به‌ز و دوگی خۆیان لێ بندرێن و له كاتی لێنانی گۆشتی گوێرەکەشدا به پێی پێویست ئاوی تێ بكرێت".
گونه‌ش ئەوەشی وتووە "گۆشتی سوور و گۆشتی باڵنده و ماسی به پڕۆتین و چه‌ندین كانزا و ڤیتامین ده‌وڵه‌مه‌ندن و به‌ڵام به‌هۆی زۆری رۆنی تێر و كۆلێستڕۆڵ پێویسته به رێژه‌یه‌كی سنووردار له ژه‌می نیوه‌ڕۆ و ئێواره‌دا بخورێت".
ناوبراو هۆشداری له‌وه‌شداوە، كه ئه‌وانه‌ی تووشی نه‌خۆشییه درێژخایه‌نه‌كان بوون ده‌كرێت رۆژانه ته‌نها یه‌ك ژه‌م گۆشت بخۆن.
گونه‌ش ئەوەشی وتووە، خواردنی گه‌ڵا سه‌وزه تۆخه‌كان كه به ڤیتامین C ده‌وڵه‌مه‌ندن ده‌بێته هۆی هه‌ڵمژینی ئاسن كه له گۆشتدا هه‌یه، هه‌روه‌ها خواردنی ئه‌و جۆره سه‌وزانه‌ی ریشاڵییان زۆره له‌گه‌ڵ گۆشت رێگه له‌وه ده‌گرێت مرۆڤ توشی قه‌بزبوون بێت.
ئیسرا گونه‌ش به پێویستی زانیوە هاوڵاتییان به رێژه‌یه‌كی زۆر ئه‌ندامه‌كانی ناوه‌وه‌ی ئاژه‌ڵان نه‌خۆن كه راسته به ژماره‌یه‌كی زۆری كانزا و ڤیتامین ده‌وڵه‌مه‌ندن، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی ڤایرۆسه‌كانی ئاژه‌ڵان له‌و ئه‌ندامانه‌دا كه‌ڵه‌كه ده‌بن ئه‌گه‌ری تووشبوونیان زۆره به چه‌ند نه‌خۆشییه‌ك.
ئەو شارەزایە راشیگەیاندووە، "كوڵاندن و سووركردنه‌وه بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ و له ژێر ئاگرێكی به‌تیندا ده‌بێته هۆی تووشبوون به شێرپه‌نجه، ده‌بێت گۆشت به باشی لێ بندرێت و له كاتی برژاندنی گۆشتدا نابێت گۆشته‌كه راسته‌وخۆ به‌ر ئاگره‌كه بكه‌وێت به‌ڵكو پێیوسته ١٠-١٥ سانیتیمه‌تر نێوانیان بێت و نه‌هێڵدرێت گۆشته‌كه بسووتێت".
هــ. ر
AM:10:55:25/08/2018
ئه‌م بابه‌ته 36718
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت