بنكه‌ی پۆلیسی تاسڵوجە سێ تۆمەتباریان لە باخێکدا دەستگیركرد
وێستگه نیوز ـ
پۆلیسی سلێمانی رایگه‌یاند، له بنكه‌ی تاسڵوجه‌ی سه‌ر به هێزه‌كانیان توانراوه سێ تۆمه‌تبار ده‌ستگیر بكرێن و ده‌ستیش گیراوه به‌سه‌ر ئامێرێكی بیر هه‌ڵكه‌ندندا.
پۆلیسی سلێمانی له راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێت: "دوای ئەوەی لەلایەن هەواڵدەرێكەوە بنكەی پۆلیسی تاسڵوجە ئاگاداركرایەوە لەوەی كە لەناو باخێكدا خەریكی هەڵكەندنی بیری نایاساین، دەستبەجێ هێزەكانی بنكەی پۆلیسی تاسڵوجە گەیشتنە شوێنی مەبەست و لەوێ توانرا دەستبگیرێت بەسەر ئامێری بیرهەڵكەندنەكەدا و سێ تۆمەتباریش دەستگیر بكرێن".
راشیگه‌یاندووه: لە ئێستادا تۆمەتباران بە فەرمانی دادوەر و بەپێی مادەی 42ی پاراستن و چاكردنی ژینگە بەندن و لەلایەن بنكەی پۆلیسی تاسڵوجەوە پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ تۆمەتباران كراوەتەوە.
هــ. ر
AM:09:23:23/08/2018
ئه‌م بابه‌ته 67218
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت