له یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژندا فڕۆكه‌كانی توركیا سنوری هه‌رێمی كوردستانیان بۆردومان كرد
وێستگه نیوزـ
ئه‌مشه‌و فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا چەند گوندێکی سنوری برادۆستیان بۆردومان كرد و هیچ زیانێکی لێ نه‌كه‌وته‌وه.
میدیاكانی نزیك له پارتی دیموكراتی كوردستان بڵاویانكرده‌وه: ئەمشەو فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا زۆر بەچڕی گوندەکانی شەکێو، ماڵەمەلا، رۆبی رۆلا، گردە شوان، خواکۆرک، گەلی رەش، گەلی خواکورک-یان لە سنوری برادۆست بۆردومان كرد.
ئاماژه‌یان به‌وه‌شداوه كه لەبەر ئەوەی ئەو گوندانە پێشتر سوتاون و ئاوەدان نین، بۆردومانه‌كه هیچ زیانێکی نەبووە.
PM:11:37:21/08/2018
ئه‌م بابه‌ته 2164
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت