باڵیۆزی تورکیا لە عیراق: کەرکوک خاکی باووباپیرانمانە

‌شاری کەرکوک

وێستگە نیوز-

لە یەکەم رۆژی جەژندا توركیا باڵیۆزی باڵای خۆی لە عیراق ناردە پارێزگای کەرکوک و لەدوای نوێژی جەژنیش باڵیۆزه‌كه‌ رایگەیاند: "کەرکوک خاکی باووباپیرانمانە."

رۆژی سێشه‌ممه‌ 21ی ئابی 2018 فاتیح یلدز، باڵیۆزی باڵای تورکیا لە عیراق لە کەرکوک بوو، دوای نوێژی جەژنیش لە لێدوانێکدا رایگەیاند، کە ئەوان لە شارەکانی دیکەی عیراق باڵیۆزخانە دەکەنەوە.

سه‌باره‌ت به‌ کەرکوک فاتیح یڵدز وتی: کەرکوک خاکی باووباپیرانی ئێمەیە!، بۆ تورکمانەکانی ئێرەش تورکیا خاکی باووباپیرانیانە.

باڵیۆزی تورکیا لە عیراق باسی لەوەشکرد، کە خواستی ئەوەیان هەیە کونسوڵخانەی تورکیا لە کەرکوک بکەنەوە، وتیشی: داواکارین حکومەتی نوێی عیراق پێکهاتەی تورکمان لەخۆی بگرێت و مافەکانیان دابین بکات.

رۆژێك پێش سه‌ردانه‌كه‌شی بۆ كه‌ركوك، یڵدز سەردانی شارۆچکەی خورماتووی کرد و به‌ نهێنی و دوور لە چاوی میدیاکان، لەگەڵ قایمقامی نوێی شارۆچکەکە کۆبووەوە، کە لە نەتەوەی تورکمانە.


PM:11:10:21/08/2018


ئه‌م بابه‌ته 4480 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو