سلێمانی..له یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژندا 31 منداڵ له‌دایكبوون
وێنە..گێتی
وێستگه نیوزـ
نه‌خۆشخانه‌ی منداڵبوونی سلێمانی له یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژندا 31 منداڵ له دایكبون و 26 له دایكانیش به‌بێ نه‌شته‌رگه‌ری منداڵیان بووه.
به‌پێی ئه‌و ئامارانه‌ی ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له نه‌خۆشخانه‌ی منداڵبوونی سلێمانی ده‌ستیكه‌وتوه، له كاتژمێر 12 شه‌وی رابردوو تا كاتژمێر 7ی ئێواره‌ی ئه‌مرۆ سیشه‌ممه، واتە ته‌نها له یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی قورباندا 31 منداڵ له دایكبون.
له‌و 31 دایكه‌ی له‌و نه‌خۆشخانه‌یه منداڵیان بووه، 26یان به ئاسایی و به‌بێ نه‌شته‌رگه‌ری منداڵیان بووه، 5 دایكیش به‌هۆی خراپی بارودۆخیانه‌وه نه‌شته‌رگه‌رییان بۆ كراوه.
هه‌ر به‌پێی ئاماره‌كه، له‌و 31 منداڵه 17 منداڵییان كچ و 14كه‌ی دیكه‌ش كوڕن.
PM:10:15:21/08/2018
ئه‌م بابه‌ته 16327
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت