دوایین زانیاری له‌سه‌ر ته‌ندروستی و كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی حاجیانی هه‌رێمی كوردستان
وێستگه نیوزـ
لێپرسراوی تیمی راگه‌یاندنی حاجیانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند کە "باری ته‌ندروستی حاجیانی هه‌رێم زۆر باشه."
نه‌به‌ز ئیسماعیل، لێپرسراوی تیمی راگه‌یاندنی حاجیانی هه‌رێمی كوردستان له سعودیه‌وه رایگه‌یاند: ره‌وشی ته‌ندروستی حاجیانی هه‌رێم به‌تایبه‌تی و عیراق به‌گشتی زۆر باشه‌و تائێستا ته‌نها یه‌ك حاجی له هه‌رێمی كوردستان له‌كاتی به‌جێهێنانی فه‌ریزه‌ی حه‌ج كۆچی دوایی كردوه.
وتیشی: به‌پێی ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی ناوخۆی سعودیه بۆ ئه‌مساڵ 2 ملیۆن و 371 هه‌زار و 675 حاجی روویان له وڵاتی سعودیه كردوه، كه له‌و ژماره‌یه نزیكه‌ی 6 هه‌زار حاجیی سه‌ربه هه‌رێمی كوردستانه.
نه‌به‌ز ئیسماعیل راشیگه‌یاند: بڕیاره له‌دوای كاتژمێر 12ی شه‌وه‌وه حاجیانی هه‌رێمی كوردستان یه‌كێك له فه‌ریزه‌كانی دیكه حه‌ج جێبه‌جێبكه‌ن كه شه‌یتان ره‌جمكردنه‌و پاشان فه‌ریزه‌كانی دیكه جێبه‌جێ ده‌كه‌ن.
راشیگه‌یاند: به‌پێی پێشبینییه‌كان چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له 27 یان 28ی ئه‌م مانگه یه‌كه‌م كاروانی حاجیانی هه‌رێمی كوردستان له سعودیه‌وه به‌ره‌و هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێ بكه‌وێت و له‌ماوه‌یه‌كی دیاریكراویشدا سه‌رجه‌م حاجیان بگه‌نه‌وه هه‌رێم.
PM:09:51:21/08/2018
ئه‌م بابه‌ته 6364
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت