حاجییەكی میسری له‌جیاتی شه‌یتان مێرده‌كه‌ی ره‌جم ده‌كات
وێستگە نیوز -
میدیاكانی سعوودیه له راپۆرتێكدا چیرۆكی ئافره‌تێكی میسری ده‌گێڕنه‌وه، كاتێك له‌كاتی رهجمكردنی شه‌یتان، هاوسه‌ره‌كه‌ی ره‌جم ده‌كات و له‌گه‌ڵ فڕێدانی هه‌ر به‌ردێك ناوی كه‌سێك ده‌هێنێت كه رقی لێیه‌تی.
به‌گوێره‌ی میدیاكان، كاتێك له‌باره‌ی ناسنامه‌ی ئه‌و كه‌سه‌ی له‌كاتی ره‌جم ناوی ده‌هێنێت، پرسیار له‌و ئافره‌ته میسرییه كراوه، به‌هۆی توڕه‌یی و داخ لهدڵییهوه وه‌ڵامی نه‌داوه‌ته‌وه، به‌ڵام ئافره‌تێكی دیكه‌ی نزیك له‌و ئافره‌ته كه به‌یه‌كه‌وه سه‌ردانی ماڵی خودایان كردووه، ئاشكرایكرد، ئه‌و كه‌سه‌ی ئافره‌ته میسرییه‌كه ناوی ده‌هێنێت، هاوسه‌ره‌كه‌یه‌تی، چونكه چه‌ندین جار ناپاكی له‌گه‌ڵیدا كردووه.
له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوودا ده‌زگاكانی راگه‌یاندن چه‌ندین حاڵه‌تی سه‌یر و سه‌مه‌ره‌ی زیاره‌تكارانی ماڵی خودایان تۆماركردووه و ده‌كرێت چه‌ند نموونه‌یه‌كی ئه‌و رووداوانه بخرێته روو.
- فڕۆكه‌یه‌ك به‌هۆی حاجیانی عێراق هاوسه‌نگییه‌كه‌ی له‌ده‌ست ده‌دات:
له سییه‌كانی سه‌ده‌ی رابردوو كۆمپانیای فڕۆكه‌وانی عێراقی رووداوێكی حاجیانی بڵاوكرده‌وه، كاتێك له یه‌كه‌م گه‌شتی ئاسمانی‌دا بۆ ماڵی خودا فڕۆكه‌وانه‌كه بۆ دڵنیاییدان به‌و حاجیانه‌ی له گه‌شتی ئاسمانی ده‌ترسێن، ئامۆژگاری كردن كه ئه‌گه‌ر فڕۆكه‌كه‌یان تێكیش بشكێت و سه‌رنشینه‌كان بمرن، ئه‌وا نابێت نیگه‌ران بن، چونكه وه‌ك خۆی ئاماژه‌ی پێكردبوو، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی جلی حاجیانیان له‌به‌ر كردووه ئه‌گه‌ر فهریزهكهش جێبه‌جێ نه‌كه‌ن، راسته‌وخۆ هه‌موویان ده‌چنه به‌هه‌شت.
ئه‌و ئامۆژگاریه‌ی فڕۆكه‌وانه‌كه‌ش ئه‌وه‌نده‌ی دیكه حاجیانی عێراقی ترساند و دوای فڕینی فڕۆكه، فڕۆكه‌وانه‌كه هه‌ستی كرد فڕۆكه هاوسه‌نگیی له‌ده‌ستداوه و هه‌ندێ جار رێڕه‌وی ده‌گۆڕێت و هه‌ندێ جاریش ئاسایی ده‌بێته‌وه.
به‌رله‌وه‌ی فڕۆكه‌كه بنیشێته‌وه، فڕۆكه‌وانه‌كه داوای له یاریده‌ده‌ره‌كه‌ی كرد له ته‌كنیكی فڕین دڵنیا بێته‌وه، به‌ڵام یاریده‌ده‌ره‌كه‌ی هیچ حاڵه‌تێكی نامۆی نه‌دۆزییه‌وه، دواجار سه‌یری سه‌رنشینانیان كرد، كه له‌ترسان له‌كاتی فڕین له‌ئاسمان ده‌ستیان به نوێژی به‌كۆمه‌ڵ "جه‌ماعی" كردووه، هه‌رچه‌ند ده‌چنه سوجده سه‌ری فڕۆكه‌كه نزم ده‌بێته‌وه و كاتێكیش له‌سه‌رپێ ده‌وه‌ستن، ده‌گه‌ڕێته‌وه رێڕه‌وی ئاسایی خۆی.
- گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ شه‌یتان:
لهفهریزهی ره‌جمكردن ساڵانه چه‌ندین حاڵه‌تی سه‌یر و سه‌مه‌ره له حاجیان به‌دی ده‌كرێت، هه‌ندێكیان به‌و خه‌یاڵه ئه‌و فه‌ریزه‌یه ئه‌نجام ده‌ده‌ن، وا ده‌زانن راسته‌وخۆ خودی ئیبلیس ره‌جم ده‌كه‌ن، یه‌كێك له حاجیان چیرۆكی ئافره‌تێكی میسری بۆ پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی "ئه‌لیه‌وم ئهلسعوودی" ده‌گێڕێته‌وه، كه ئه‌و ئافره‌ته له‌كاتی ره‌جم قسه له‌گه‌ڵ شه‌یتان ده‌كات و پێی ده‌لێت: "ئه‌ی تۆ نه‌بوویت هاوسه‌ره‌كه‌ی منت هاندا بۆ ئه‌وه‌ی لێم جیا بێته‌وه! منت له مناڵه‌كانم جیا كرده‌وه، نه‌فره‌تی خودات لێبێ".
له چیرۆكێكی دیكه‌دا یه‌كێك له پیاوانی هێزه ئه‌منییه‌كانی سعوودیه له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاویكردۆته‌وه، كه ئه‌و پیاوێكی میسری بینیوه له‌كاتی ره‌جم قسه له‌گه‌ڵ شه‌یتاندا كردووه و پێی گوتووه: "سه‌یركه ئیبلیس، من نه‌هاتوومه‌ته ئێره بۆئه‌وه‌ی لێت بده‌م و بۆنت بكه‌م، وازم لێ بێنه منیش وازت لێ ده‌هێنم".
له حاڵه‌تێكی دیكه‌دا رۆژنامه‌ی عوكاز نووسیویه‌تی: له‌كاتی ره‌جمكردن حاجیێكی میسری ده‌ڵێت: "هاتووین بۆئه‌وه‌ی تارمایی "عفریت" ره‌جم بكه‌ین.. شه‌یتان باش نییه، چونكه وا له مرۆڤه‌كان ده‌كات هه‌ڵه بكه‌ن و تووشی گوناهمان ده‌كات".
- حه‌جكردن به پاسكیل:
حاجیێكی چینی به‌ناوی "محه‌مه‌د باماچن" بڕیاریدا پابه‌ندی داب و نه‌ریته كۆنه‌كانی حه‌جكردن بێت و گوێ به‌و خۆشگوزه‌رانییه‌ی گه‌شته ئاسمانییه‌كان نه‌دات كه له‌و سه‌رده‌مه فه‌راهه‌م كراوه و بۆ جێبه‌جێكردنی فه‌ریزه‌ی حه‌ج مه‌ودای 8150 كیلۆمه‌تری به پاسكیل بڕی و به‌چه‌ند وڵاتێكدا چوو و گه‌شته‌كه‌ی 4 مانگی خایاند.
- حاجیانی ئیندۆنیزیا له فڕۆكه‌خانه‌ی شاری مه‌دینه سه‌رنجی هه‌موو لایه‌ك راده‌كێشن:
جیاوازتر له چیرۆكه‌كانی پێشوو، حاجیانی ئیندۆنیزیا سه‌رنجی هه‌موو ئه‌و حاجیانه‌ی دیكه‌یان راكێشا، كه له‌كاتی نیشتنه‌وه‌ی فڕۆكه‌كه‌یان له فڕۆكه‌خانه‌ی مهلك بن عه‌بدولعه‌زیز له شاری مه‌دینه ئاماده بوون، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌و سیستمه‌ی بۆخۆیان دانابوو و له‌كاتی گه‌یشتنیان بۆ فڕۆكه‌خانه ده‌ستیان به گوتنه‌وه‌ی سروودی ئاینی سه‌رنجڕاكێش كرد و هه‌موویان به‌یه‌كه‌وه ده‌یانگوته‌وه، كه پێشتر ئاماده‌كارییان بۆ كردبوو.
AM:10:47:21/08/2018
ئه‌م بابه‌ته 50360
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت