ڕەشەبا نهێنییەکی کەعبەی ئاشکراکرد



وێستگە نیوز -

ڕەشەباکەى رۆژێک پێش عەرەفە، دەرگایەکى داخراوى کەعبەی ئاشکراکرد کە زۆر نەبینراوە و ئێستاش بووەتە جێگەى باس.

بەپێى سەرچاوە مێژوییەکان ئەم دەرگایە لەسەردەمى عەبدولڵاى کوڕى زوبەیر و بینا لەسەر خواستێکى پێغەمبەرانە لەکاتى نۆژەنکردنەوەو فراوانکردنى کەعبەدا دروست کرا.

دروستکردنەکەشی بەمەبەستى گێڕانەوەى بەیت بوو بۆ سەر ئەو شێوازەى کە پێغەمبەر ئیبراهیم دروستی کردبوو بەر لەوەى قوڕەیش دەستکاریی بکەن و دەرگاى دووەم دابخەن.

کاتێک حەجاجى سەقەفى کۆتایی بە دەسەڵاتى ئیبن زوبەیر هێنا لە ساڵی ٧٣ی کۆچیدا، لەسەر فەرمانى ئومەوییەکان دەرگاکەى داخست و فراوانکردنکەى ڕوخاند و کەعبەى گێڕایەوە سەر بارى پێشووى خۆى و ئەوەش ئاسەوارى ئەو دەرگایە.

هۆکاری دەرکەوتنی دەرگاکەکە کە دەرگای ڕۆژئاوای کەعبەری پێ دەڵێن، ئەوە بوو کە مێخەکانى پەردەی كەعبە شل کرابوون بۆ گۆڕین


AM:10:35:21/08/2018




ئه‌م بابه‌ته 47538 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو