نوێترین كلیپی بڵاوكرده‌وه
وێستگه نیوز -
خانمه هونه‌رمه‌ند تارا ره‌سوڵ نوێترین به‌رهه‌می بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند كه دیاری ئه‌م جه‌ژنه‌یه‌تی بۆ هه‌وادارانی.
تارا ره‌سوڵ له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نوێترین كلیپی به‌ناوی "من بۆ تۆم" بڵاوكرده‌وه كه له ئاوازی هونه‌رمه‌ند (هه‌ڵكه‌وت زاهیره) و هۆنراوه‌ی (سامی ئه‌رگوشیه) ووێنه‌گرتن و ده‌رهێنانی یوسف له‌شكریه و دابه‌شكردنی ئاریۆس حه‌مه سه‌عیده".
ئه‌و خانمه هونه‌رمه‌نده ده‌ڵێت: "دیاری من له‌م جه‌ژنی قوربانه بۆ ئێوه‌ی خۆشه‌ویست ئه‌م گۆرانیه تازه‌یه‌مه هیوادارم به‌دڵتان بێت".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "به‌قسه‌ی زۆربه‌ی ئه‌و هونه‌رمه‌ند و موزیكژه‌نانه‌ی له‌نزیكه‌وه ئاگاداری به‌رهه‌مه‌كه‌ن له ساڵی 2018 هه‌تا ئێستا هیچ كارێكی ئاواجوانی هونه‌ری پێشكه‌ش نه‌كراوه".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "گۆرانیه‌كه له‌ڕووی ڤیدیۆكلیپ و كاری ده‌رهێنان و ئاواز و هۆنراوه‌وه له ئاستێكی زۆر به‌رزی هونه‌ریدایه، ئینشاڵا له ماوه‌یه‌كی زۆر نزیك له رێگه‌ی سه‌رجه‌م كه‌ناڵه‌كوردیه‌كان و سۆسیال میدیاوه گوێبیستی گۆرانیه‌كه ئه‌بن و ڤیدیۆكلیپه‌كه‌ی ئه‌بینن".
راشیگه‌یاند كه "گۆرانیه‌كه ته‌واو عاشقانه‌یه بۆ پیرو لاوان و سه‌رجه‌م ته‌مه‌نه‌كان ئه‌بێت، هیوا دارم به‌دڵی هه‌موو لایه‌ك بێت".
PM:10:55:20/08/2018
ئه‌م بابه‌ته 4311
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت