به‌وێنه... كاره‌ساتی دراوی ڤه‌نزه‌ویلا
وێستگه نیوز –
له‌گه‌ڵ هه‌ره‌سهێنانی به‌های دراوی ڤه‌نزه‌ویلی، رێژه‌ی هه‌ڵاوسان له‌و وڵاته گه‌یشتووه‌ته ئاستێكی ناسروشتی و بۆتێگه‌یشتن له به‌های پۆلیڤار ئاژانسی رۆیته‌رز چه‌ند وێنه‌یه‌كی بڕی دراوه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌ر به‌رهه‌مێك بڵاوكردووه‌ته‌وه كه كه‌سێك پێویستییه‌تی بۆ كڕینی.
به‌گوێری ئاژانسی رۆیته‌رز بۆ كڕینی مریشكێكی 2.4 كیلۆگرامی، كه‌سێكی نیشته‌جێی ڤه‌نزه‌ویلا پێویسته 14.600.000 پۆلیڤار بدات كه ده‌كاته (2.20 دۆلار).
هه‌روه‌ك بۆ كڕینی كلینێكسێكی ته‌والێت پێویسته 2.600.000 پۆلیڤار بدات كه (0.40 دۆلار) ده‌كات و كیلۆیه‌ك گێزه‌ر به 3.000.000 پۆلیڤاره كه (0.46 دۆلار) ده‌كات.
له ماوه‌كانی رابردوودا به‌های مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو دابه‌زی به‌جۆرێك كه‌مترین مووچه یه‌ك كیلۆ گۆشت ناكات، ئه‌مه‌ش ده‌ره‌نجامی ئه‌و هه‌ڵاوسانه زۆره‌یه كه به‌پێی پێشبینییه‌كانی سندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی، ره‌نگه له‌مساڵدا بگاته له سه‌دا ملیۆن.
نیكۆلاس مادۆرۆ سه‌رۆكی ڤه‌نزه‌ویلا پێیوایه كه قه‌یرانی ئابووریی وڵاته‌كه و رێژه زۆروزه‌وه‌نده‌كانی هه‌ڵاوسان ده‌ره‌نجامی شه‌ڕێكی ئابوورییه كه راستڕه‌وه‌كانی ڤه‌نزه‌ویلا و ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا به ئامانجی رووخانی رژێمه‌كه‌ی، ده‌یكه‌نه سه‌ری.
هه‌ینی رابردوو مادۆرۆ ئاستی مووچه‌ی 34 هێنده به‌رزكرده‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ی رایبگه‌یه‌نێت كه‌ی بڕیاره‌كه‌ی ده‌چێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه و به‌ڵێنیشی دا حكومه‌ته‌كه‌ی به‌رنامه‌یه‌كی توند بۆ رێكخستنه‌وه‌ی بارودۆخی دارایی وڵاته‌كه‌ی جێبه‌جێ بكات.
سه‌رچاوه: سكای نیوز
PM:09:01:20/08/2018
ئه‌م بابه‌ته 6544
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت