سائیروون، نەسر، حیکمە و وەتەنییە گەورەترین کوتلەی پەرلەمانیان رانەگەیاند
وێستگه نیوز ـ
لایەنەکانی سائیروون، حیکمە، نەسر و وەتەنییە گەورەترین کوتلەی پەرلەمانیان رانەگەیاند و دەڵێن، بڕیاریانداوە کراوبن بەڕووی لایەنەکانی دیکە بەمەبەستی بەشدارییکردن لە حکومەتی داهاتوو.
ئەمشەو لە بەغدا، هەریەکە لە "هاوپەیمانی سائیروون" بە سەرۆکایەتیی موقتەدا سەدر، "هاوپەیمانی نەسر"ی حەیدەر عەبادی، "رەوتی حیکمە" بە سەرۆکایەتیی عەممار حەکیم، "هاوپەیمانی وەتەنییە"ی ئەیاد عەللاوی کۆبوونەوە و بڕیاربوو گەورەترین کوتلەی پەرلەمانی رابگەیەنن.
دوای چەند کاژێرێک کۆبوونەوە، لە راگەیەندراوێکی هاوبەشدا ئەو چوار لایەنە رایانگەیاند، "رێککەوتووین لەسەر کرۆکی هاوپەیمانی بۆ پێکهێنانی گەورەترین کوتلەی پەرلەمانی بۆ پێکهێنانی حکومەتی داهاتوو. هەروەها بڕیادراوە کراوبن بە رووی هاوبەشەکانی دیکە بەمەبەستی بەشدارییکردن لە حکومەتی داهاتوو".
کۆبوونەوە ئەو چوار لایەنە لە بەغدا، هاوکات بوو لەگەڵ کۆبوونەوەی میحوەری وەتەنی، کە بریتین لە لایەنە سوننییەکان لەگەڵ پارتی و یەکێتی لە هەولێر.
دوای کۆبوونەوەکەی نێوانیان لە هەولێر، پارتی و یەکێتی و میحوەری وەتەنی رایانگەیاند، دەرگایان بەڕووی هەموو لایەنەکاندا کراوەیە بەو مەرجەی بەرنامەی سیاسیی روون بێت و پابەندی بەڵێنەکانی ببێت.
هــ. ر
PM:11:29:19/08/2018
ئهم بابهته 9082
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت