پارتی و یهكێتی راگهیهندراوێكی هاوبهشیان بڵاوكردهوه
وێستگه نیوز ـ
وەفدی ھاوبەشی یەکێتی و پارتی لەگەڵ میحوەری وەتەنی سوننەکان کۆبونەوه و جەختیان کردەوە لەسەر پێکھێنانی حکومەتی عیراق لەسەر بنەمای رێککەوتنی سیاسی و پێشێل نەکردنی دەستوور.
وەفدی ھاوبەشی یەکێتی و پارتی لە ھەولێر لەگەڵ میحوەری وەتەنی بە سەرۆکایەتی خەمیس خەنجەر کۆبونهوەو دوای کۆبوونەوەکەش راگەیەنراوێکی ھاوبەشیان بڵاوکردەوە.
بەگوێرەی راگەیەنراوەکە، لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ کراوە لەبارەی بونیاتنانی دەسەڵاتە فیدراڵییەکان و میکانیزەکانی دروستکردنی گەورەترین کوتلە.
ههروهك جەختیان کردوهتەوە لەسەر پێویستی پێکھێنانی حکومەت لەسەر بنەمای رێککەوتنی سیاسی کە پابەندبێت بە بەڵێن و رێککەوتنەکان و تێپەڕاندنی ھەڵەکانی رابردوو پێشێلنەکردنی دەستوور.
ھەروەھا ھەردوولا گفتوگۆیان کردوه لەبارەی دەرئەنجامی نەرێنی نەبوونی ھاوبەشی راستەقینە لەنێوان پێکھاتەکان و نەبوونی ھاوسەنگی لە دامەزراوەکانداو تەوافوقی نیشتمانی لە پرسە چارەنووسسازەکانداو پێویستی تێپەڕاندنیان و دەستوور بکرێتە مەرجەع بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان.
هــ. ر
PM:10:04:19/08/2018
ئهم بابهته 7696
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت