سێ ناوچه‌ی عیراق له ریزی گه‌رمترین ناوچه‌ی جیهان هه‌ژمار كران
وێستگه نیوزـ
له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا دوو ناوچه‌ی پارێزگای به‌سره و شارێكی دیكه له باشوری عیراق له ریزبه‌ندی گه‌رمترین ناوچه‌ی جیهان هه‌ژمار كرد.
وێستگه‌ی بلاسیرفیلی له ولایه‌تی كالیفۆرنیا-ی ئه‌مریكا خشته‌یه‌كی بۆ گه‌رمترین ناوچه‌كانی جیهان له ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوو بڵاوكرده‌وه كه ناوی 15 ناوچه و ده‌وڵه‌تی تێدایه.
به‌گوێره‌ی خشته‌كه ناوچه‌ی حسێن له پارێزگای به‌سره‌ی باشوری عیراق له پله‌ی دووه‌می خشته‌كه‌دایه و پله‌ی گه‌رمی تیایدا گه‌یشتوه‌ته 48 پله‌ی سه‌دی، هه‌ر له خشته‌كه‌دا هاتووه كه فڕۆكه‌خانه‌ی به‌سره چواره‌م گه‌رمترین ناوچه‌ی جیهانه، ئه‌وه‌ش به تۆماركردنی 47.7 پله‌ی سه‌دی.
هه‌ر له خشته‌كه‌دا شاری عه‌مماره لە باشوری عیراق له پله‌ی سیانزه‌یه‌مدا هاتوه و 46.6 پله‌ی سه‌دیی گه‌رمای تێدا تۆماركراوه.
به‌گوێره‌ی خشته‌كه، یه‌كه‌م گه‌رمترین ناوچه‌ی جیهان شاری حه‌سه‌كه-ی رۆژئاوای كوردستانی سوریا بووه كه پله‌ی گه‌رما تیایدا گه‌یشتوه‌ته 49 پله‌ی سه‌دی، پله‌ی سێیه‌میش ناوچه‌ی متریبه-ی كوه‌یت بووه كه پله‌ی گه‌رما تیایدا گه‌یشتوه‌ته 47.8پله‌ی سه‌دی.
PM:09:56:19/08/2018
ئه‌م بابه‌ته 3088
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت