نرخی دۆلار له‌كاتی داخستنی بازاڕ
وێستگه نیوزـ
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 19ی ئابی 2018، له بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له كاتی داخستنی بازاڕدا نرخی دۆلار به‌م جۆره‌ی خواره‌وه بوو.
ره‌وه‌ز ئامانج، له نووسینگه‌ی میرزا بۆ ئاڵوگۆڕی دراو له شاری سلێمانی به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له‌كاتی داخستنی بازاڕ، 100 دۆلار به‌رانبه‌ر به 121 هه‌زار و 550 دینار بوو.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه له ده‌ره‌وه‌ی بازاڕیش 100 دۆلار به كڕین به 121 هه‌زار و 400 دینار و به فرۆشتن به 121 هه‌زار و 600 دینار بوو.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، به‌یانی ئه‌مڕۆ له‌كاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕ، 100 دۆلار له نووسینگه‌ی سروشتی چنیان به 121 هه‌زار و 500 دینار بوو.
هــ. ر
PM:09:35:19/08/2018
ئه‌م بابه‌ته 12292
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت