مەكتەبی سیاسی یەكێتی و پارتی لە كۆبوونەوەدان

‌دیمەنێك لە كۆبوونەوەكە

وێستگە نیوز- پشتیوان جەمال
بەمەبەستی خۆئامادەكردن بۆ بەشداری لە حكومەتی نوێی عیراق، مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە كۆبوونەوەدان.

بەپێی زانیارییەكانی وێستگە نیوز، كۆبوونەوەكە لە بارەگای مەكتەبی سیاسی یەكێتی لە شاری هەولێرە و مەبەستی سەرەكی كۆبوونەوەكەش تاوتوێی چۆنیەتی بەشداریكردنی ئەو دوو لایەنەیە لە دروستكردنی حكومەتی نوێی عیراق، شاندەكەی یەكێتی بە سەرۆكایەتی مەلا بەختیار، بەرپرسی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتی و شاندەكەی پارتیش بە سەرۆكایەتی هۆشیار زێباری، ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتییە، هاوكات لەنێو شاندەكەی پارتیشدا، د.فوئاد حسێن، سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستانی تێدایە.

بەپێی دوایین ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق، پارتی و یەكێتی براوەی یەكەم و دووەمی هەڵبژاردنن، ئەوەش لە كاتێكدایە كە ئەمڕۆ دادگای فیدراڵی عیراق ناوی كاندیدە دەرچووەكانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراقی پەسەندكرد.




PM:07:34:19/08/2018


ئه‌م بابه‌ته 1508 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو