پۆلیسی سلێمانی ده‌ستگیركردنی پێنج تۆمه‌تباری راگه‌یاند


وێستگه‌ نیوز ـ
پۆلیسی سلێمانی له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاند، بە سەرپەرشتی بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بۆ دەستگیركردنی ئەو كەسانەی كەفەرمانی دەستگیركردنیان هەیە، شەوی رابردوو بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی – بنكەی پۆلیسی سەرچنار چوار تۆمەتباریان دەستگیركرد كە پێشتر فەرمانی دەستگیركردنیان هەبووە.


پۆلیسی سلێمانی راشیگه‌یاند: لە ئێستاشدا سەرجەم تۆمەتباران بەبریاری دادوەر بەندن و دەستیش گیراوە بەسەر دەمانچەیەكدا.

ده‌شڵێت: "هاوكات، لەگەڕەكی سەروەری هێزەكانی بنكەی پۆلیسی سەرچنار تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە هەستابوو بە هەڵكەندنی بیری نایاسایی و دەستیش گیرا بەسەر ئامێری بیرهەڵكەندنەكەدا، تۆمەتبار راگیراوە بە فەرمانی دادوەر".

هــ. ر


PM:07:08:19/08/2018


ئه‌م بابه‌ته 2440 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو