ئۆتۆمبیله‌كه‌ی مادۆنا بۆ فرۆشتن
وێستگه نیوزـ
له‌سه‌ر پێگه‌یه‌كی ئه‌لیكترۆنی کە تایبەتە بە كڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبیلی ده‌ستی دوو، ئۆتۆمبیله‌كه‌ی مادۆنا، گۆرانیبێژی به‌ناوبانگی پۆپ-ی ئه‌مریكی بۆ فرۆشتن دانرا.
تۆڕی هه‌واڵی بی بی سی بڵاویكرده‌وه، ئۆتۆمبیله‌كه له جۆری مینی كوپه‌ر- ئێس 1.6ه و له‌كاتی وێنه‌گرتنی كلیپی گۆرانیی ئه‌مێریكان لایف، له ساڵی 2003، ئه‌و خانمه گۆرانیبێژه به‌ناوبانگه لێی خوڕیوه.
مادۆنا ئه‌وكاته‌ی كه هاوسه‌ری گای ریچی بووه، ئۆتۆمبیله‌كه‌ی رێكخوڕیووه و دواتر به شۆفێره تایبه‌تكه‌ی خۆیی فرۆشتوه‌ته‌وه، شۆفێره‌كه‌ش ئۆتۆمبیله‌كه‌ی به كه‌سێكی دیكه فرۆشتوه و ئه‌ویش له پێگه‌ی ئۆتۆ تره‌یده‌ر-ی ئه‌لیتكترۆنی بۆ فرۆشتن دایناوه.
ئۆتۆمبیله‌كه هێشتا باشه و ئه‌وه‌نده كۆن نه‌بووه، نرخه‌كه‌شی ده‌گاته نزیكه‌ی 70 هه‌زار دۆلاری ئه‌مریكی.
PM:06:37:19/08/2018
ئه‌م بابه‌ته 2700
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت