قوباد تاڵه‌بانی و كونسوڵی گشتیی ئه‌مریكا له‌ هه‌رێم كۆبونه‌وه‌

‌قوباد تاڵه‌بانی و ستیڤ ڤاگن - فۆتۆ-ئەژی عومەر

وێستگه‌ نیوزـ

جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ كونسوڵی گشتیی ئه‌مریكا له‌ هه‌رێمی كوردستان كۆبوه‌وه‌ و بارودۆخی عیراق هەرێمیان تاوتوێ کرد.

رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ 19ی ئابی 2018، قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ ستیڤ ڤاگن کونسۆلی گشتیی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان كۆبوه‌وه‌.

جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم له‌ لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تیی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبوك له‌باره‌ی كۆبونه‌وه‌كه‌ نوسیویه‌تی: "بارودۆخی سیاسی عێراق و هەرێمی کوردستان و ناوچەکە، هەوڵەکان بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراقمان تاوتوێکرد".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌ كه‌ هه‌ردوولا "هاورابوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی دەبێت حکومەتی نوێی عیراق، حکومەتێکی شەراکەتی راستەقینەو جێبەجێکاری دەستوربێت."


PM:05:42:19/08/2018






ئه‌م بابه‌ته 1632 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو