قادر عهزیز: دەمانەوێت برینەکانی شەنگال ساڕێژ ببێت، کەچی برینەکانی دەکولێنرێتەوە
قادر عهزیز، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی
وێستگه نیوزـ
ئەندامێكی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان له میانی بهشداریكردنی له پرسەی زەکی شەنگالی رایگهیاند: لەکاتێکدا دەمانەوێت برینەکانی شەنگال ساڕێژ ببێت، کەچی برینەکانی دەکولێنرێتەوە.
ئهمڕۆ یهكشهمه، قادر عهزیز، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بهشداریی له پرسهی زهكی شهنگالی، ئەندامی کۆردیناسیۆنی جڤاکی ئێزدیی و ئەندامی کۆنسەی بەڕێوبەریی کەجەکە-ی کرد كه لە بارەگای پارتی ئازادیی و دیموکراسیی ئێزیدییان (پادێ) لە شاری سلێمانی رێكخرابوو.
قادر عەزیز، سەبارەت بە هێرشەکەی 15ی ئابی 2018ی توركیا بۆسەر شەنگال بە سایتی رۆژنیوزی راگهیاند: هێرشکردنە سەر شەنگال کارێکی نایاساییە و دژە بە یاسا نێودەوڵەتییەکانە، هاوکات پێشێلکاریی سەروەریی باشوری کوردستان و پاشان عیراقە".
قادر عەزیز، وتیشی:"ڕژێمی تورکیا بۆ داپۆشینی شکستەکانی خۆی، چۆن بۆی بلوێت پەلامار دەدات، لە کاتێکدا دەمانەوێت برینەکانی شەنگال ساڕێژ ببێت برینەکانی دەکولێتەوە و برینی دیکەی بۆ دروست دەبێت ئەویش شەهیدکردنی هەڤاڵ زەکی و هەڤاڵەکانی، کە قارەمانەکانی شەڕی داعش بوون، بۆیە سەرخۆشی لە هەموو گەل و گەلی شەنگال دەکەین، ئەمە تەنیا خەمی شەنگا نییە و خەمی نەتەوەیەکە".
ئەو ئەندامەی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی، تیشکی خستەسەر گرنگیی خۆبەڕێوەبەریی شەنگال بۆ دووبارە نەبوونەوەی کۆمەڵکوژیی و هێرش لەسەری و وتی:"دەبێت هەموو نوێنەرانی کورد لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، دۆستانی کورد، یەکێتی و هەموو ئەوانەی کە دژ بە تاوانی جینۆسایدی شەنگال بوون هاوکار بن چەسپاندنی خۆبەڕێوەبەریی شەنگال و لەئاستی نێودەوڵەتیی-ش کاری بۆ بکرێت".
ئاماژەی بە سەردانەکەی عەبادی-ش بۆ ئەنقەرە کرد و وتی: هێرشەکە دوای سەردانەکەی عەبادی بوو بۆ تورکیا، ئەمەش گومان دروست دەکات، هەرچەندە عیراق ئیدانەی هێرشەکەی کرد، بەڵام نازانرێت کە ئایا لەژێرەوە دەستی تێدایە یان نا؟
لەبارەی مەترسیی بوونی سوپای تورکیا لەباشوری کوردستان، قادر عەزیزوتی: یەکێتی داوا دەکات سوپای تورکیا لە باشوری کوردستان نەمێنێت، لە پەرلەمانیشدا بڕیاردرا بە دەرکردنی سوپای تورکیا، بەڵام تا ئێستا ئەو بڕیارە جێبەجێ نەبووە ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ هەڵوێستی لایەنەکان.
رۆژی 15ی ئابی 2018، ئیسماعیل ئوزدهن، ناسراو به مام زهكی شنگالی، ئهندامی كۆردیناسیۆنی جڤاكی ئێزدی، كاتژمێر 4ی پاشنیوهڕۆ لهكاتی گهڕانهوه له رێوڕهسمی یادكردنهوهی قوربانیانی كۆمهڵكوژیی گوندی كۆچۆ، كرایه ئامانجی هێرشێكی ئاسمانی فڕۆكه جهنگییهكانی توركیا و له ئهنجامدا شههید بوو.
زهكی شنگالی لهدایكبووی 1952ی شاری باتمانی باكوری كوردستانه و له ریزهكانی پارتی كرێكارانی كوردستاندا چهندین بهرپرسیارێتی ههبووه.
PM:05:27:19/08/2018
ئهم بابهته 3008
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت