له هه‌ندێك تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی وێنه و ڤیدیۆی قاڵبه ئاڵتون بڵاوكرایه‌وه كه گوایه له‌كاتی پرۆسه‌ی ئازادكردنی عیراق له‌لایه‌ن هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان به سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌مریكا له دوای 9ی نیسانی 2003 دزراون.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 19ی ئابی 2018، بانكی ناوه‌ندیی عیراق به‌یاننامه‌یه‌كی سه‌باره‌ت به‌و ده‌نگۆی دیارنه‌مان یان دزینی ئه‌و قاڵبه ئاڵتونانه له گه‌نجینه‌كانی بانكه‌كه بڵاوكرده‌وه و سه‌رله‌به‌ری ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی ره‌تكرده‌وه.
بانكه‌كه رونكردنه‌وه‌ی زیاتری داوه و وتویه‌تی، پرۆسه‌ی كڕینی ئه‌و قاڵبه ئاڵتونانه له‌دوای روداوه‌كانی ساڵی 2003 بووه و یان له گه‌نجینه‌كانی بانكه‌كه یان له گه‌نجینه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان دانراون كه له‌وپه‌ڕی پارێزراویدان.
پێش ساڵی 2003 حكومه‌تی سه‌رده‌می به‌عس بڕێكی زۆر له خشڵ و ئاڵتون و كه‌لوپه‌له‌كانی مۆزه‌خانه‌ی عیراقی به خشڵه‌كانی نه‌مردوده‌وه كه به پاره ناپێورێت، خسته گه‌نجینه‌كانی بانكی ناوه‌ندیی عیراق و به زانستیترین شێوه هه‌ڵیگرتن.
ده‌نگۆی دزین یان دیارنه‌مانی ئه‌و خشڵ و ئاڵتون و كه‌لوپه‌له گرانبه‌هایانه دوای ئه‌وه دێت كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان چه‌ندین وێنه و ڤیدیۆی ئه‌و خشڵانه بڵاوكرایه‌وه و وا ده‌وترا كه له گه‌نجینه‌كانی بانكی ناوه‌ندیی عیراق دزراون.
PM:04:25:19/08/2018
ئه‌م بابه‌ته 2268
جار خوێنراوه‌ته‌وه