تۆمه‌تبارێكی تری رووداوه‌كه‌ی گه‌ڕه‌كی وڵوبه ده‌ستگیركرا
وێستگه نیوز –
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگه‌یاند كه تۆمه‌تبارێكی تری رووداوه‌كه‌ی گه‌ڕه‌كی وڵوبه ده‌ستگیر كرا.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه نیوز كه‌وتووه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگه‌یاند كه "رۆژی 7ی حوزه‌یرانی 2018، سه‌عات 10:30 خوله‌كی شه‌و له‌نزیك پردی وڵوبه له‌شاری سلێمانی هاوڵاتی (ك. ع. ش) كوژرا، پاش گه‌یشتنی هێزه‌كانی پۆلیس و تیمه‌كانی به‌ڵگه‌ی تاوان، كه‌شف و هێڵكاری بۆ شوێنی رووداوه‌كه و لێكۆڵینه‌وه‌ی ورد كرا و وته‌ی كه‌سوكاری كوژراوه‌كه كه سكاڵایان له‌سه‌ر چه‌ند تۆمه‌تبارێك هه‌بوو وه‌رگیرا".
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه "هێزه‌كانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی – بنكه‌ی پۆلیسی ئیبراهیم ئه‌حمه‌د لێكۆڵینه‌وه‌ی وردی له رووداوه‌كه ده‌ستپێكرد و توانرا به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ به‌شی پۆلیسی فریاكه‌وتن ئه‌مشه‌و تۆمه‌تبار (س. م. ك.) له‌دایكبووی 1988 پیشه‌ی شۆفێری تاكسی ده‌ستگیربكرێت".
پۆلیسی سلێمانی ده‌ڵێت: "له‌ئێستاشدا تۆمه‌تبار به‌بڕیاری دادوه‌رو به‌پێی مادده‌ی 406 له‌یاسای سزادانی عیراقی راگیراوه".
رۆژی 15ی ئه‌م مانگه‌ش پۆلیس رایگه‌یاند كه هێزه‌كانیان تۆمه‌تبار (ه، ق، م) له‌دایكبوی 1990 پیشه‌ی كاسب-یان ده‌ستگیر كرد كه ده‌ستی هه‌بووه له‌و تاوانه‌دا.
ئاشكراشیكرد كه تۆمه‌تباری سه‌ره‌كی (د. م. ق) له‌دایكبووی 1991 كه هه‌ڵاتبوو، دوای لێكۆڵینه‌وه و ده‌ستكه‌وتنی زانیاری ورد له‌سه‌ر شوێنی نیشته‌جێبوونی ده‌ركه‌وت كه تۆمه‌تبار به‌ره‌و شاری هه‌ولێر هه‌ڵاتووه، پاشان به هاوكاریی هێزه‌كانی پۆلیسی هه‌ولێر توانرا تۆمه‌تباری سه‌ره‌كی ده‌ستگیر بكرێت و ره‌وانه‌ی شاری سلێمانی بكرێته‌وه به مه‌به‌ستی لێكۆڵینه‌وه یاساییه‌كان.
پۆلیسی سلێمانی ئاشكراشیكرد كه هه‌رسێ تۆمه‌تبار به فه‌رمانی دادوه‌ر و به‌پێی مادده‌ی 406 له‌یاسای سزادانی عیراقی راگیراون.
PM:01:57:19/08/2018
ئه‌م بابه‌ته 2888
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت