پۆلیسی سۆران پلانی جه‌ژنی قوربانی راگه‌یاند
وێستگه نیوز- پشتیوان جه‌مال
بۆ پاراستنی هاوڵاتیان له دزیكردن و شوێنه گه‌شتیارییه‌كان، پۆلیسی سۆران پلانی جه‌ژنی قوربانی راگه‌یاند كه ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك ده‌خایه‌نێت.
رائید سه‌عدون هاودیانی، وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی سۆران له لێدوانێكدا بۆ وێستگه نیوز پلانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌یانی بۆ رۆژانی جه‌ژنی قوربان ئاشكراكرد كه به‌هاوكاری لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی سنووره‌كه‌یان له ئه‌مڕۆوه تا رۆژی 25-8-2018 به‌رده‌وام ده‌بێت.
ناوبراو ئاماژه‌ی به ورده‌كاری پلانه‌كه‌یان كرد له دانانی پۆلیسی فریاكه‌وتن له شوێنه سه‌ره‌كییه‌كانی سۆران، دانانی كارمه‌ندانی پۆلیسی تاوان له ناو گه‌ڕه‌ك و كۆڵانه‌كان بۆ هه‌ر حاڵه‌تێكی دزی، پاشان پۆلیسی ناوشار و پۆلیسی شاره‌وانی و پۆلیسی چالاكییه مه‌ده‌نیه‌كان هاوكارو یاریده‌ده‌ر ده‌بن.
رائید سه‌عدون جه‌ختیكرده‌وه، به‌شێكی دیكه‌یان پلانه‌كه‌یان بۆ ناوچه گه‌شتیارییه‌كانه له هاوینه‌هه‌واری گه‌لی عه‌لی به‌گ و جوندیان و بێخاڵ و ناو ره‌واندز، داواشی له هاوڵاتیان كرد بۆ هه‌ر حاڵه‌تێكی نه‌خوازراو راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی به ژماره ته‌له‌فۆنی پۆلیسی فریاكه‌وتن بكه‌ن به‌م ژمارانه (07501516166- 07501516366).
PM:01:16:19/08/2018
ئه‌م بابه‌ته 1796
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت