له رووداوێكی هاتووچۆدا كه‌سێك گیانی له‌ده‌ست دا
وێستگه نیوز -
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی راپه‌ڕین رایگه‌یاند كه له رووداوێكی هاتووچۆدا له‌سه‌ر رێگای سه‌ره‌كی نێوان چوارقوڕنه- هیزۆپ شۆفێرێك گیانی له‌ده‌ست دا.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه نیوز كه‌وتووه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی راپه‌ڕین رایگه‌یاند كه سه‌عات 11ی شه‌وی رابردوو له‌سه‌ر رێگای سه‌ره‌كی نێوان چوارقوڕنه- هیزۆپ له نزیك گوندی هیزۆپ ئۆتۆمبێلێكی ته‌كسی و بارهه‌ڵگرێك پێكیاندا دا.
پۆلیسی راپه‌ڕین ده‌ڵێت: "شۆفێره‌كه به‌ره‌و هه‌ولێر ده‌گه‌ڕایه‌وه و له ئه‌نجامی رووداوه‌كه گیانی له‌ده‌ست دا".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "شۆفێری ته‌كسییه‌كه ناوی (م.م.ٲ.)ه و ته‌مه‌نی 28 ساڵه‌ی و دانیشتووی شاری هه‌ولێره".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "دوای ئه‌نجامدانی توێكاری پزیشكی، ته‌رمه‌كه‌ی راده‌ستی كه‌سوكاری كرایه‌وه".
پۆلیسی راپه‌ڕین ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه شۆفێری بارهه‌ڵگره‌كه‌ش كه به‌ناوی (س.ٲ.م.) ته‌مه‌ن 33 به‌ڕه‌گه‌ز كوردی باكووری كوردستانه و دانیشتووی شاری دیاربه‌كره و به‌پێی مادده‌ی (24) له یاسای هاتووچۆ به بڕیاری دادوه‌ر راگیراوه.
AM:09:27:19/08/2018
ئه‌م بابه‌ته 2492
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت