ئه‌مریكا و توركیا له منبج مه‌شقی هاوبه‌ش ده‌كه‌ن
وێستگه نیوز –
وه‌زیرانی به‌رگری ئه‌مریكا و توركیا رایانگه‌یاند كه هێزه‌كانی هه‌ردوو وڵات له منبج مه‌شقی هاوبه‌ش ده‌كه‌ن.
جه‌یمس ماتیس وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند كه به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی مه‌شقێكی هاوبه‌ش له‌لایه‌ن سه‌ربازانی سوپای توركیا و ئه‌مریكاوه له منبج، له ماوه‌ی سێ رۆژدا ده‌ست به مه‌شقی پێویست ده‌كرێت.
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "كه‌لوپه‌ل و سه‌ربازه‌كانیان له ئیستادا بۆ ئه‌و مه‌شقانه له توركیان و ره‌نگه له 72 كاتژمێری داهاتوودا یان زووتر مه‌شقه‌كان ئه‌نجام بده‌ن".
لای خۆیه‌وه خولوسی ئاكار وه‌زیری به‌رگری توركیا له‌باره‌ی ئه‌نجامدانی ده‌ورییه‌ی ھاوبه‌ش له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا له منبج وتی: "پێشبینی ئه‌وه ده‌كرێت كه مه‌شقی ھاوبه‌ش له نێوان سوپای ھه‌ردوو وڵات له نزیكترین كاتدا ده‌ستپێبكات".
ماڵپه‌ڕی وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیا لێدوانێكی خولوسی ئاكاری له‌باره‌ی ئه‌نجامدانی ده‌ورییه‌ی ھاوبه‌ش له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا له منبج بڵاوكرده‌وه.
ئاكار رایگه‌یاند "ھه‌روه‌كو پێشتر پلانی بۆ دانراوه، چالاكییه‌كانی ده‌سته‌به‌ركردنی سه‌قامگیری و ئاسایشی ناوچه‌كه به ھه‌ماھه‌نگی سوپای توركیا و ئه‌مریكا له چوارچێوه‌ی نه‌خشه‌رێگای منبج به‌رده‌وام ده‌بێت".
له‌سه‌ره‌تای مانگی حوزه‌یرانی ئه‌مساڵه‌وه هه‌ردوو وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا و توركیا له راگه‌یه‌ندراوێكی هاوبه‌شدا، رێككه‌وتنیان له‌سه‌ر نه‌خشه‌ڕێگایه‌ك له‌باره‌ی منبجه‌وه راگه‌یاند.
ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه له‌سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌وه به‌هۆی كێشه‌ی قه‌شه ئه‌ندرۆ برۆنسنه‌وه په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان واشنتۆن و ئه‌نقه‌ره ئاڵۆزی زیاتری به‌خۆوه بینی و له هه‌فته‌ی رابردووش‌دا دۆناڵد تره‌مپ گومرگی سه‌ر ئه‌له‌منیۆم و پۆڵای توركی بۆ دوو هێنده زیادكرد و وه‌زاره‌تی خه‌زێنه‌ی ئه‌مریكاش سزای دوو وه‌زیری توركیای دا.
AM:08:23:19/08/2018
ئه‌م بابه‌ته 1638
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت