پارێزگاره عه‌ره‌به‌كه‌ی كه‌ركوك بانگهێشتی دادگای فیدڕاڵی ده‌كرێت
راکان سەعید و ئەمیر خواکەرەم
وێستگه نیوزـ
قایمقامی پێشوی قه‌زای داقوق، سكاڵای له‌سه‌ر راكان سه‌عید جبوری، پارێزگاری كه‌ركوك به وه‌كاله‌ت تۆماركردوه و دادگای فیدڕاڵی بۆ گوێگرتن له وته‌كانی بانگهێشتی دادگای ده‌كات.
ئه‌میر خواكه‌ره‌م، قایمقامی پێشوی قه‌زای داقوق به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانی راگه‌یاند: دوای ئه‌وه‌ی راكان سه‌عید، پارێزگاری كه‌ركوك به وه‌كاله‌ت بڕیاری له‌كارلابردنمی به شێوه‌یه‌كی نایاسایی ده‌ركرد، یاداشتێكی ناڕه‌زایم بۆ نوسی، به‌ڵام وه‌ڵامی نه‌دامه‌وه، بۆیه دوای ئه‌وه په‌نام بۆ دادگای فیدراڵی و دادگای دادی ئیداری برد‌و سكاڵام له‌دژی تۆمار كرد.
وتیشی: له وه‌ڵامی سكاڵاكه‌مدا دادگا بڕیاریدا كه پارێزگاری كه‌ركوك به وه‌كاله‌ت و قائیمقامی ئێستای قه‌زای داقوق بانگهێشت بكات بۆ گوێگرتن له وته‌كانیان.
ئه‌میر خواكه‌ره‌م ئاشكراشیكرد كه سكاڵاكه‌ی له‌سه‌ر هه‌ندێك بڕیاری پارێزگاری كه‌ركوك و قائیمقامی قه‌زای داقوق بوو له‌دژی كورد كه له‌دوای رووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی رابردوو ده‌ریانكردوه، له‌وانه‌ش بڕیاری له‌كارلابردنم له پۆسته‌كه‌م به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی و هه‌ندێك بڕیاری دیكه.
قایمقامی پێشوی قه‌زای داقوق ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد كه بڕیاری له‌كارلابردنه‌كهی به‌سیاسی كراوه‌و به‌هۆی هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستانه‌وه بووه له قه‌زای داقوق، وتیشی، بڕیاره‌كه له دژی كورده له‌و قه‌زایه‌و به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك له‌دژی ده‌وه‌ستینه‌وه.
PM:07:56:18/08/2018
ئه‌م بابه‌ته 6900
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت