كوپێك قاوه بۆ سه‌رۆكی تایوان مشت‌ومڕ ده‌نێته‌وه
وێستگه نیوز –
كۆمپانیایه‌كی تایوانی كه زنجیره‌یه‌ك قاوه‌خانه و فرۆشگای ئیشی هه‌ویر له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا به‌ڕێوه‌ده‌بێت، دوای ئه‌وه‌ی یه‌كێك له قاوه‌خانه‌كانی كوپێك قاوه‌ی پێشكه‌شی سه‌رۆكی تایوان كرد، كه‌وته ململانێیه‌كی سیاسییه‌وه.
یه‌كشه‌ممه‌ی رابردوو قاوه‌خانه‌یه‌كی سه‌ر به كۆمپانیای 85 سی كه له تایوان دامه‌زراوه، له شاری لۆس ئه‌نجلس پێشوازی له تسای ئینگ- وین سه‌رۆكی تایوان كرد و كوپێك قاوه‌ی پێشكه‌ش كرد.
ئه‌و پێشوازییه‌ی قاوه‌خانه‌كه تووڕه‌یی ژماره‌یه‌ك كڕیاری لێكه‌وته‌وه كه سه‌ردانی لقه‌كانی كۆمپانیاكه له چین ده‌كه‌ن و هه‌ڵمه‌تێكیان ده‌ست پێكرد بۆ ئه‌وه‌ی بایكۆت بكرێت.
چینییه‌كان تایوان به به‌شێك له چین داده‌نێن و دژی هه‌ركارێك ده‌وه‌ستنه‌وه كه پێیانوابێت سه‌ربه‌خۆیی تایوان ده‌سه‌لمێنێت.
پێشوازی و به‌خێرهێنانی گه‌رمی سه‌رۆكی تایوان كه سه‌رۆكی حزبێكی لایه‌نگری سه‌ربه‌خۆیی تایوانه، له‌لایه‌ن چینییه‌كانه‌وه به ره‌فتارێكی قبوڵ نه‌كراو ته‌ماشا كرا.
له هه‌وڵیدا بۆ كۆنترۆڵكردنی بارودۆخه‌كه و كه‌مكردنه‌وه‌ی زیانه بازرگانییه‌كانی، كۆمپانیاكه راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و تیایدا خۆی به‌دوورگرت له هاوسۆزی ده‌ربڕین بۆ سه‌ربه‌خۆیی تایوان، به‌ڵام ئه‌مجاره تایوانییه‌كان تووڕه‌بوون و كۆمپانیاكه‌یان تۆمه‌تباریان كرد به‌وه‌ی ملی بۆ فشاره‌كانی چین داوه.
له چین مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ تایوان كارێكی ئاڵۆزه و له 1950ه‌وه حوكمێكی دیموكراتی له‌هه‌موو ئاسته‌كان وه‌ك ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ له‌و دوورگه‌یه كار ده‌كات.
وڵاتی چین، دوورگه‌ی تایوان به هه‌رێمێكی یاخی له ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌ت داده‌نێت نه‌ك وڵاتێكی سه‌ربه‌خۆ و پێیوایه رۆژێك له رۆژان ده‌گه‌ڕێته‌وه ژێر فه‌رمانڕه‌وایی چین، ته‌نانه‌ت گه‌ر پێویست به به‌كارهێنانی هێزیش بكات.
چین سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی وڵاتانی جیهان له په‌یوه‌ندییه دیپلۆماتییه‌كنیان یه‌كێكیان هه‌ڵبژێرن، یان تایوان، یا چین، قبوڵیشی ناكات له یه‌ك كاتدا وڵاتانی جیهان په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ هه‌ردوو وڵات‌دا هه‌بێت.
له ساڵانی دواییدا پكین زیاتر جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه تایوان پرسێكی سیاسی نیشتمانی جه‌وهه‌رییه.
له قاوه‌خانه‌كه‌دا چی روویدا؟؟
هه‌فته‌ی رابردوو له میانی سه‌ردانی بۆلای هاوپه‌یمانه‌كانی كه هێشتا په‌یوه‌ندی دیپلۆماتییان له‌گه‌ڵ تایوان هه‌یه له ئه‌مریكای باشوور، تسای ئینگ- وین له شاری لۆس ئه‌نجلۆسی ئه‌مریكا لای دا.
له كاتی مانه‌وه‌ی له‌و شاره‌دا تسای سه‌ردانی لقی قاوه‌خانه‌ی 85 سی كرد، ئه‌و كۆمپانیایه‌ی له تایوانه‌وه ده‌ستی پێكرد و ئێستا له وڵاتانی ئه‌مریكا و چین ژماره‌یه‌كی زۆر لقی هه‌یه.
كارمه‌ندانی قاوه‌خانه‌كه پێشوازییان له سه‌رۆكی تایوان كرد و كیسێك دیاری-یان پێشكه‌ش كرد و به‌دڵی خۆشه‌وه وێنه‌یان له‌گه‌ڵ گرت و داوایان لێ‌كرد ئیمزا له‌سه‌ر براندی فرۆشگاكه‌یان بكات.
به‌شێك له ئه‌ندامانی وه‌فدی یاوه‌ری سه‌رۆكی تایوان، وێنه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یان له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاوكرده‌وه، به‌ڵام دواتر وێنه‌كانیان وا لێ‌كرد له‌لایه‌ن هه‌موو كه‌سێكه‌وه نه‌بینرێت.
هه‌رچه‌نده تسای به ده‌نگێكی میانڕه‌و له پرسی سه‌ربه‌خۆیی تایوان داده‌نرێت، به‌ڵام له‌لایه‌ن چینه‌وه وه‌ك جواخوازێكی مه‌ترسیدار لێی ده‌ڕوانرێت.
یه‌كێك له چالاكوانانی چین له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان نووسیویه‌تی: "كۆمپانیای 85 سی كۆمپانیایه‌كی دووڕووه، پشتگیری سه‌ربه‌خۆیی تایوان ده‌كات، پێویسته ئێمه له چین بایكۆتی ئه‌و جۆره كۆمپانیا پیسانه بكه‌ین".
دوای ئه‌و رووداوه‌ش ژماره‌یه‌كی زۆر كۆمپانیا و خزمه‌تگوزاری دابینكردنی خواردن له چین، زنجیره‌ی كۆمپانیا تایوانییه‌كه‌یان له ریزی خزمه‌تگوزارییه‌كانیان لابرد، هاوكات نرخی پشكی كۆمپانیاكه به‌ڕێژه‌ی سه‌دا 7.5 دابه‌زی.
كۆمپانیای بلومبێرگ بۆ شیكاری دارایی له‌وباره‌وه رایگه‌یاند كه ئه‌و دژایه‌تییه‌ی چینییه‌كان زیانی 120 ملیۆن دۆلار له كۆمپانیاكه ده‌دات.
سه‌رچاوه: BBC
PM:12:52:18/08/2018
ئه‌م بابه‌ته 2828
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت