كاتی دەستبەكاربوونەوەی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنی عیراق ئاشكرا دەكرێت


وێستگە نیوز- پشتیوان جەمال
وا بڕیارە دوای پەسەندكردنی ناوی كاندیدانی پەرلەمانی عیراق لەلایەن دادگای فیدراڵی عیراقەوە، ستافی پێشووی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنی عیراقیش دەستبەكار ببنەوە.

سەرچاوەیەك لە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنی عیراق بە وێستگە نیوزی راگەیاند، چاوەڕێن دادگای فیدراڵی عیراق ناوی كاندیدە دەرچووەكانی هەڵبژاردنی 12ی ئایاری پەرلەمانی عیراق پەسەند بكات و دوای ئەوەش، ستافی ئەنجومەنی كۆمسیاران و بەڕێوەبەرە گشتییەكانیش دەستبەكار دەبنەوە.

رۆژی پێنجشەممە 16ی ئاب، ئەنجومەنی دادوەری ناوی كاندیدە دەرچووەكانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراقی رەوانەی دادگای فیدراڵی كردووە بەمەبەستی پەسەندكردنیان، بۆ وەڵامدانەوەی پەسەندكردنیشیان كەوتۆتە سەر بڕیاری دادگا بەوەی چ كاتێك ناوەكان پەسەند دەكات.

پەرلەمانی پێشووی عیراق دوای تەواوبونی هەڵبژاردنی 12ی ئایار، بەگومانی "ساختەكاری" لە هەڵبژاردندا، بڕیاریدا بە دوورخستنەوەی ئەنجومەنی كۆمسیاران و بەڕێوەبەرە گشتییەكانی كۆمسیۆن تا ئەو كاتەی ژماردنەوەی دەستی دەنگەكان كۆتایی دێت.


PM:12:26:18/08/2018


ئه‌م بابه‌ته 1612 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو