به‌هۆی شه‌ڕی نێوان دوو بنه‌ماڵه‌وه 3 كه‌س برینداربوون
وێستگه نیوز -
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگه‌یاند كه به‌هۆی شه‌ڕو ده‌مه‌قاڵه‌ی نێوان دوو بنه‌ماڵه سێ كه‌س بریندار بوون و 6 كه‌سیش به تۆمه‌تی ڕوداوه‌كه ده‌ستگیركران.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه نیوز كه‌وتووه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگه‌یاند كه رۆژی 17-8-2018 له‌ناحیه‌ی بازیان به‌هۆی شه‌ڕو ده‌مه‌قاڵه‌ی نێوان دوو بنه‌ماڵه سێ كه‌س بریندار بوون.
پۆلیسی سلێمانی ده‌ڵێت: "دوای گه‌یشتنی هێزه‌كانی پۆلیس و تیمه‌كانی به‌ڵگه‌ی تاوان كه‌شف و هێڵكاری بۆ شوێنی رووداوه‌كه كرا و بریندارانیش بۆ نه‌خۆشخانه گواسترانه‌وه".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "به‌بڕیاری دادوه‌ر و به‌پێی مادده‌ی 413 له‌یاسای سزادانی عیراقی 6 كه‌س به تۆمه‌تی ئه‌و رووداوه راگیراون".
راشیگه‌یاند كه له‌ئێستاشدا له‌لایه‌ن بنكه‌ی پۆلیسی بازیانه‌وه په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه بۆ رووداوه‌كه كراوه‌ته‌وه و لێكۆڵینه‌وه به‌رده‌وامه.
AM:10:43:18/08/2018
ئه‌م بابه‌ته 17354
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت