كۆگایه‌كی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی حه‌شدی شه‌عبی ته‌قییه‌وه
ژمارەیەک چەکداری حەشدی شەعبی
وێستگه نیوز ـ
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی رایگه‌یاند كه كه كۆگایه‌كی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی له پارێزگای كه‌ربه‌لای باشووری عیراق ته‌قییه‌وه.
سه‌رچاوه‌كه به كه‌ناڵی روسیا ئه‌لیه‌ومی راگه‌یاند كه كۆگاكه له‌سه رێگای رۆژئاوای پارێزگای كه‌ربه‌لایه و ته‌قینه‌وه‌كه‌ش زیانی زۆری به ناوچه‌كانی چوارده‌وری گه‌یاندووه.
هاوكات سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق رایگه‌یاند كه له كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی ئه‌م هه‌فته‌یه‌یدا ناوبراو باس له كۆگاكانی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی ده‌كات.
سه‌رچاوه‌كه وتی: "عه‌بادی فه‌رمانی داوه لێكۆڵینه‌وه له مه‌سه‌له‌ی ته‌قینه‌وه‌ی كۆگاكان بكرێت كه له ماوه‌ی رابردوودا چه‌ندین كۆگا ته‌قیونه‌ته‌وه و به‌رپرسانی بدرێنه دادگا".
سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌ش له كۆگایه‌كی فیرقه‌ی جه‌نگی له پارێزگای كه‌ربه‌لا ته‌قینه‌وه‌یه‌ك روویدا و به‌هۆیه‌وه ژماره‌یه‌ك پاسه‌وانی جبه‌خانه‌كه كوژران.
لە ماوەی رابردوودا لە هەرێمی کوردستانیش تەقینەوە لە کۆگای چەک و تەقەمەنی هێزەکانی پێشمەرگە لە هەولێر و سلێمانی و دهۆک و چەند ناوچەیەکی تری هەرێم روویاندا و بەرپرسانی پێشمەرگە هۆکارەکەیان بۆ بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما گەڕاندەوە.
AM:10:18:18/08/2018
ئه‌م بابه‌ته 3814
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت