ئه‌مریكا ستایشی سعودیه ده‌كات
وێستگه نیوز –
به‌هۆی به‌خشینی 100 ملیۆن دۆلار بۆ ناوچه‌كانی باكوری رۆژهه‌ڵاتی سوریا، ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ستایشی سعودیه ده‌كات.
ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌سـتخۆشی له عه‌ره‌بستانی سعودیـیه كرد كه 100 ملیۆن دۆلاری به‌خشیوه بۆ ناوچه‌كانی باكوری رۆژهه‌ڵاتی سوریا كه به پشتیوانی هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تی له داعش رزگاركران.
هێزه‌ر ناوێرت وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رۆژی پـێنجشه‌ممه له به‌یاننامه‌یه‌كدا ستایشی عه‌ره‌بستانی سعودییه‌ی كرد بۆ ئه‌م هاوكاریـیه و وتی: "رۆڵی زۆری ده‌بێت له سه‌قامگیری ئه‌و ناوچانه".
هێزه‌ر ناوێرت ده‌ڵێت: "هاوكاریـیه‌كه له كاتێكی گرنگدایه كه نزیكه‌ی 150 هه‌زار ئاواره‌ی خه‌ڵكی ره‌قه گه‌ڕاونه‌ته‌وه شاره‌كه‌یان و به پـشتیوانی هاوپه‌یمانان، هاوبه‌شه‌كان له ناوچه‌كه هه‌ڵده‌ستن به گه‌ڕاندنه‌وه‌ی خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌كیان بۆ دانیشتوانی باكوری رۆژهه‌ڵاتی سوریا".
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه به‌دیهێنانی سه‌قامگیری و بوژاندنه‌وه‌ی زووی ئه‌و ناوچانه مسۆگه‌ری ده‌كات كه چیتر داعش بۆ ئه‌و به‌شه‌ی سوریا ناگه‌ڕێته‌وه.
له لایه‌كی دیكه ئاژانسی ده‌نگ‌وباسی فه‌رمی عه‌ره‌بستانی سعودییه رایگه‌یاند كه ئامانج له به‌خشینی ئه‌م بڕه پاره‌یه، بوژاندنه‌وه‌ی ناوچه‌كانی باكوری رۆژهه‌ڵاتی سوریایه، له‌وانه شاری ڕه‌ققه.
وتیشی: "ئه‌و 100 ملیۆن دۆلاره بۆ كه‌رتی ته‌ندروستی و كشتوكاڵ و كاره‌با و ئاو و خوێندن و چاككردنی رێگه و بانه‌كان ته‌رخان ده‌كرێت".
AM:09:02:18/08/2018
ئه‌م بابه‌ته 2300
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت