ئۆتۆمبێلێك لە سەنگەسەر وه‌رگه‌ڕاو قوربانی لێكه‌وته‌وه
وێستگه نیوز ـ
پۆلیسی راپه‌ڕین لە لاپەڕەی فەرمی خۆی لە فەیسبوک رایگه‌یاند، هه‌ر ئێستا ئۆتۆمبێلێك له سه‌نگه‌سه‌ر وه‌رگه‌ڕاوه‌و قوربانی لێكه‌وتووه‌ته‌وه.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه ئه‌مڕۆ بەرێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی گەرمیان له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، ئۆتۆمبیلێكی جۆری نیسان سەنی لە سەیرانگای ئەحمەد ئاوا گەڕاوەتەوە بۆ كەلار و لە نزیك گوندی سەید مەحمود وەرگەڕاوە و بەهۆیەوە سەرنشینێكی و شۆڤێرەكەی برینداربوون.
دوای رووداوەكەیش لێكۆڵینەوە دەستی پێكردووە و بریندارەكانیش رەوانەی بەشی فریاكەوتنی نەخۆشخانەی كەلار كراون.
رووداوەكە دوای سێ رۆژ دێت لە رووداوێكی هاتوچۆوە لەسەر هەمان رێگا كە بەهۆیەوە سێ هاوڵاتی گیانیان لەدەستدا.
به‌هۆی خراپی رێگاوبانه‌كان و پابه‌ند نه‌بوونی شۆفێران به رێنماییه‌كانی هاتوچۆوه، رۆژانه چه‌ندین رووداو رووده‌ده‌ن و به‌هۆیه‌وه قوربانی لێده‌كه‌وێته‌وه.
PM:11:39:17/08/2018
ئه‌م بابه‌ته 19028
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت