به ته‌مه‌نترین و بچوكترین حاجی هه‌رێم له سعودییه ببینه
فۆتۆ: ئەرشیڤ
وێستگه نیوز ـ پشتیوان جه‌مال
سه‌رۆكی تیمی راگه‌یاندنی حاجیانی هه‌رێمی كوردستان له سعودیه رایگه‌یاند، بچوكترین هاوڵاتی هه‌رێم كه ئێستا بۆ به‌جێگه‌یاندنی فه‌ریزه‌ی حه‌ج له وڵاتی سعودیه‌یه ته‌مه‌نی 18 ساڵه، هه‌روه‌ك به‌ته‌مه‌نرینیش هاوڵاتیه‌كی 98 ساڵه.
نه‌به‌ز ئیسماعیل، سه‌رۆكی تیمی راگه‌یاندنی حاجیانی هه‌رێمی كوردستان له سعودیه به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: لە کۆی پێنج هه‌زار و 469 حاجی ھەرێمی کوردستان، حاجی (حه‌مه‌د ئیبراھیم ئه‌بوبه‌كر) سکتانی لەدایک بووی ساڵی 1920ه و خەڵکی ناحیەی سکتانی سه‌ر به پارێزگای هه‌ولێره.
راشیگەیاند: ئەو حاجیە وتوویەتی، زۆر خۆشحاڵە خوای گەورە یارمەتی داوه حەجی پیرۆزی بۆ رەخساندووە، گەرچی تەمەنێکی زۆری ھەیە، بەڵام سوپاس بۆ خوا ھەرچۆنێک بێت کارەکانی خۆی و پێداویستییەکانی جێ بەجێ دەکەم.
نه‌به‌ز ئیسماعیل وتیشی: "بچوکترین حاجیش ناوی عه‌بدوڵا سابیره و تەمەنی 18 ساڵە و خه‌ڵكی پارێزگای هه‌ولێره و یاوەری کەس و کاریەتی".
هــ. ر
PM:11:32:17/08/2018
ئه‌م بابه‌ته 33498
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت