له‌ هیندستان به‌هۆی بارانبارینی به‌ خووڕه‌وه‌ 164 كه‌س گیانیان له‌ ده‌ستدا

‌دیمەنێک لە لافاوەکە

وێستگه‌ نیوز ـ
كەمتر لە دوو رۆژە شەپۆڵێكی باران بارینی بەخوڕ چەند ناوچەیەكی هیندستانی گرتۆتەوەو بەپێی زانیارییەكانیش تا ئێستا دەیان كەس بوونەتە قوربانی.

بەپێی هەواڵێكی سكای نیوز، كەمتر لە دوو رۆژە شەپۆڵێكی باران بارینی بەخوڕ ویلایەتی (كیرالا) ی باشووری هیندستانی گرتۆتەوە، لەئەنجامیشدا تا ئێستا (164) كەس گیانیان لەدەستداوەو بەدەیان كەسیش بێ‌ سەروشوێنن.

ویلایەتی (كیرالا) ی هیندستان ناوچەیەكی كشتوكاڵی بەرفراوانەو درەختێكی زۆری خورماو هاوینەهەوارو كێڵگەی چاو چەندین بەرهەمی تری هەیە، بەڵام ساڵانە رووبەڕووی رێژنە بارانی وەرزی دەبێتەوە، بەڵام باران بارینی ئەمساڵی وەك ساڵانی تر نەبوو، بەڵكو زیاتر بوو، بۆیە كارەساتی بەدوای خۆیدا هێناوە.

هــ. ر


PM:11:10:17/08/2018


ئه‌م بابه‌ته 3584 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو