وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له‌سه‌ر مردنی پزیشكه باربییه‌كه‌ی عیراق هاته‌ده‌نگ
رەفیف یاسری
وێستگه نیوز ـ
ئێواره‌ی رۆژی پێنجشه‌ممه 16ی ئاب، كچە مۆدێل و پێشکەشکار و پزیشکی بەناوبانگی شۆخی عیراقی رەفیف یاسری كه به "پزیشكه باربی-یه‌كه‌ی عیراق" ناسراوه کۆچی دوایی کرد، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق-یش ده‌ڵێت، "كاتێك كه هێنراوه‌ته نه‌خۆشخانه گیانی له‌ده‌ستدا و پزیشكی دادوه‌ریش لێكۆڵینه‌وه‌كانی ده‌ست پێكردووه".
بەپێی هەواڵی میدیا عیراقییەکان" رەفیف " لە باردۆخێکی نادیاردا ئێواره‌ی رۆژی پێنجشه‌ممه گیانی لەدەستداوه.
له‌باره‌ی هۆكاری كۆچكردنی ئه‌م خانمه پزیشكه‌ی عیراق سه‌یف به‌در، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق به میدیاكانی راگه‌یاندووه، "كاتێك دكتۆره ره‌فیف گه‌یه‌نراوه‌ته نه‌خۆشخانه شێخ زاید له به‌غدا گیانی له‌ده‌ستداوه، له‌دوای ئه‌وه به‌په‌له ته‌رمه‌كه‌ی گواستراوه‌ته‌وه بۆ پزیشكی دادوه‌ری و له‌وێشه‌وه بۆ ناو به‌سته‌ر تا رێوشوێنه‌كانی تایبه‌ت به كۆچی دوای بۆ ته‌واوبكرێت".
له‌باره‌ی ئه‌نجامی راپۆرتی شیكاری ته‌رمی ئه‌و خانمه پزیشه‌كه‌وه كه له‌لایه‌ن پزیشكی دادوه‌رییه‌وه ئه‌نجامدراوه بۆی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، ئه‌نجامی راپۆرتی پزیشكی دادوه‌ری ماوه‌ی هه‌شت بۆ 10 رۆژی پێویسته، له‌دوای ئه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌و خانمه پزیشكه به‌چی كۆچی دوایی كردووه.
كۆتا پۆستی ئه‌م خانمه دكتۆره له په‌ڕه تایبه‌تیه‌كانی خۆی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بریتیه له وێنه‌یه‌كی خۆی كه له‌سه‌ری نوسیوه "چی ده‌بێت ئه‌گه‌ر پشت ببه‌ستین به حه‌ز و تواناكانی خۆمان و بوه‌ستین له پشتبه‌ستن به نه‌فره‌تی به‌خت".
دکتورە رەفیف یاسری، پسپۆڕی نەشتەرگەرییەکانی جوانکاری، یەکێکە لە بەناوبانگترین خانمەکانی تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام و نیو ملیۆن کەسی بەدوای په‌ڕه‌كه‌ی کەوتوون له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستگرام، بەردەوام جوانی و شۆخوشەنگیەکەی بووەتە جێگەی قسە و باسی میدیاکان و بەکارهێنەرانی ئەم تۆڕە.
رەفیف، یەکەم پزیشکی عیراقییە کە خاوەن کلینکێکی تایبەت بەخۆیەتی لەبواری جوانکاریدا بەناوی (باربی) لە بەغدا و بە پزیشکی ئەستێرەکان ناسراوە و لە ساڵی 1985 لە دایکبووە و جوانیەکەی وەک خانمێک و تواناکانی وەک پزیشكێک رێ خۆشکەربوون، کە ببێتە یەکێک لە بەناوبانگترین پزیشکەکانی عیراق کە هەزارەها هەواداری لە خۆی کۆکردووتەوە و گەنجانی بە جوانیەکەی سەرسامکردووە، جگە لە پیشە سەرەکیەکەی وەک پزیشکێک یەکێک بوو لە ئەستێرە بەناوبانگەکانی سۆشیال میدیا.
هــ. ر
PM:09:01:17/08/2018
ئه‌م بابه‌ته 67379
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت