به‌های لیره‌ی توركی دابه‌زینێ نوێی تۆمار كرد
وێستگه نیوزـ
به‌پێی نیشانده‌ره‌كانی ئاژانسی بلومبێرگ، به‌های لیره‌ی توركی دوای به‌رزبونه‌وه‌یه‌كی كه‌م، دوباره دابه‌زینی نوێی تۆمار كردوه.
ئاژانسه‌كه ئاشكرایكردوه كه مامه‌ڵه‌كانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی 17ی ئابی 2018، به‌های لیره‌ی توركی به‌ڕێژه‌ی %6.2 دابه‌زیوه‌وه و یه‌ك دۆلاری ئه‌مریكی به 6.2 لیره فرۆشراوه.
دابه‌زینه‌كه دوای ئه‌وه دێت كه به‌های لیره به‌رزبونه‌وه‌یه‌كی كه‌می به‌خۆوه بینی، به‌تایبه‌ت كه له مامه‌ڵه‌كانی كاتی داخستنی بازاڕی جیهانی له رۆژی پێنجشه‌ممه یه‌ك دۆلار برامبه‌ر 5.8 لیره بوو.
به‌هۆی سزاكانی دۆناڵد تره‌مپ بۆسه‌ر توركیا، به‌های لیره نزمترین ئاستی له‌ماوه‌ی 17 ساڵی رابردودا تۆمار كرد و بەهای یەک دۆلاری ئەمریکی گەیشتە ئاستی 7 لیرەی تورکی.
له 9ی كانونی یه‌كه‌می 2016، ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا قه‌شه ئه‌ندرۆ برۆنسۆن-ی ئه‌مریكییان له توركیا ده‌ستبه‌سه‌ر كرد و له ماڵه‌كه‌ی خۆیدا خستیانه ژێر مانه‌وه‌ی ناچاری، ئه‌مه‌ش گرژیی خسته نێوان په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا و توركیا و واشنتن باجی زیاتری خسته‌سه‌ر كاڵاكانی ئه‌نقه‌ره به‌تایبه‌ت هه‌نارده‌ی ئه‌له‌منیۆم و پۆڵا.
PM:03:10:17/08/2018
ئه‌م بابه‌ته 23524
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت