رونكردنه‌وه‌یه‌ك له عه‌لی قه‌ره‌داغییه‌وه
د.عەلی قەرەداغی، ئەمینداری یەكێتی جیهانیی زانایانی مسوڵمان
وێستگه نیوزـ
ئەمینداری یەكێتی جیهانیی زانایانی مسوڵمان رەتیدەکاتەوە لەهیچ شوێنێک باسی خەوبینین بە پێغەمبەر و هەڵگرتنی لیرەی تورکی کردبێت و رایگەیاند: "دوو ڕوەکان بەناوی من و پێغەمبەری خواوە درۆ هەڵدەبەستن."
لە روونکردنەوەیەکدا، د.عەلی قەرەداغی، ئەمینداری یەكێتی جیهانیی زانایانی مسوڵمان لەبارەی ئەو دەنگۆیانەی بڵاوبووەتەوە کە گوایه باسی لیرەی تورکیی كردووه، رونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه و ده‌ڵێت: "لەتۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك، شتێكی هەڵبەستراو بەناوی منەوە بڵاوكراوەتەوە، كەمن پێغەمبەری خوام بینیبێت و كیسەیەك لیرەی توركی هەڵگرتبێت".
د.عه‌لی قه‌ره‌داغی ده‌ڵێت: " لەراستیدا ئەمە دوورە لەبۆچونی من و بەهیچ جۆرێك نە لەفەیسبوك و نە لە تویتەر پۆستی لەو جۆرەم نەكردوە، بەڵكو ئەوە كاری دووڕوەكانە كە بەناوی من و پێغەمبەری خواوە درۆ هەڵدەبەستن، بەڵام بەداخەوە هەندێك خەڵكی ساویلكەش بڕوایان پێ دەكەن".
لە روونکردنەوەکەدا د.عەلی قەرەداغی ئایەتێک لە قورئان دەهێنێتەوە بۆ ئەو مەبەستە و رایدەگەیێنێت: "(ێا أَیُّهَا الَّژِینَ ێ‌مَنُوا إِن جَا‌وَكُمْ فَاسِقٌ بِنَبَإٍ فَتَبَیَّنُوا أَن تُصِیبُوا قَوْمًا بِجَهَاڵه‌ٍ فَتُصْبِحُوا عَڵی‌ٰ مَا فَعَلْتُمْ نَادِمِینَ) واتە: ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناون ئه‌گه‌ر که‌سێکی متمانه‌پێ نه‌کراو هه‌واڵێکی گرنگی بۆ هێنان، خێرا بڕوای پێ مه‌که‌ن، به‌ڵکو سه‌رنج بده‌ن، لێی بکۆڵنه‌وه تاوەکو بۆتان روونده‌بێته‌وه، نه‌وه‌کو ئازار و ناخۆشی و گیروگرفت بۆ خه‌ڵکی دروستبکه‌ن به‌نه‌زانی، جا دوای په‌شیمان ببنه‌وه له‌و کاره‌ی که‌پێی هه‌ستاون".
PM:02:23:17/08/2018
ئه‌م بابه‌ته 19068
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت