ئهمریكا نوێنهرێكی تایبهت به ئێران دیاری دهكات
وێستگه نیوزـ
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا یەکێک لە راوێژکارە باڵاکانی بە ناوی برایان هوک وەک نوێنەری تایبەت سەبارەت بە ئێران دەستنیشان کرد.
هوک سەرپەرشتی کۆمەڵێک کاری تایبەت دەکات سەبارەت بە ئێران کە ڕۆژی پێنجشەممە ڕاگەیەنرا بۆ هەماهەنگی کردن لەو ڕێوشوێنانەدا کە وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا دەیگرێتە بەر دژی ئێران.
لەمساڵدا ئەمریکا لە ڕێکەوتنە ناوەکییەکەی ئێران کشایەوە و سزاکانی سەپاندەوە بەسەر تاراندا و بە هێزێکی خراپ لە ناوچەکەدا ناودێری کرد.
ئەمریکا وتی بە هیچ شێوەیەک سزاکان لەسەر ئێران لانابات تەنها لە کاتێکدا نەبێت ئەگەر ئێران رازی ببێت بە گفتوگۆکردن بۆ گەیشتن بە رێککەوتنێکی توندتر لەگەڵ تاراندا.
AM:08:26:17/08/2018
ئهم بابهته 2572
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت