نرخی هێنانه‌وه‌ی ته‌رمی كۆچبه‌ری نایاسایی بۆ كوردستان ئاشكرا ده‌كرێت
وێستگه نیوز- پشتیوان جه‌مال
نرخی هێنانه‌وه‌ی ته‌رمی هه‌ر كۆچبه‌رێكی نایاسایی له ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌وه بۆ كوردستان هه‌زار و 800 یۆرۆی تێده‌چێت.
ئاری جه‌لال، سه‌رپه‌رشتیاری گشتی فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عیراق به وێستگه نیوزی راگه‌یاند، له پێنج ساڵی رابردووه‌وه تائێستا زیاتر له 550 هه‌زار هاوڵاتی عیراق روویان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات كردووه به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی مافی په‌نابه‌ری كه زۆرینه‌یان خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانن.
ئاری جه‌لال ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، ساڵی رابردوو زیاتر له 92 هه‌زار كۆچبه‌ری نایاسایی داوای مافی په‌نابه‌رییان كردووه، ساڵی 2015 به‌هۆی هاتنی داعش بۆ عیراق، ژماره‌ی كۆچبه‌ران 186 هه‌زار 422 كه‌س بووه، ساڵی 2014یش 68 هه‌زار و 418 كۆچیان كردووه، ئه‌و ژماره‌یه‌ش ته‌نها كه‌سانی سه‌روو 18 ساڵن.
به‌وته‌ی ناوبراو، پێش دروستبوونی رێكخراوه‌كه‌یان نرخی هێنانه‌وه‌ی هه‌ر ته‌رمێك سێ هه‌زار یۆرۆ بووه، به‌ڵام دوای دامه‌زراندنی رێكخراوه‌كه‌یان، ئێستا نرخی گه‌ڕانه‌وه‌ی هه‌ر ته‌رمێك هه‌زار و 800 یۆرۆیه و وتی: "تائێستا ته‌نها بۆ 50 ته‌رم حكومه‌تی هه‌رێم هاوكاری كردووین و هه‌ندێكی دیكه‌ش وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عیراق، به‌ڵام له مانگی ئه‌یلولی ساڵی رابردووه‌وه حكومه‌ته‌كانی عیراق و كوردستان هاوكارییان نه‌كردوون، به‌ڵكو له‌ڕێگه‌ی خۆیان و خێرخوازانه‌وه ته‌رمه‌كانیان هێناوه‌ته‌وه".
PM:11:45:16/08/2018
ئه‌م بابه‌ته 18290
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت