به‌ڤیدیۆ... ساتی شه‌هیدكردنی فه‌رمانده‌كه‌ی په‌كه‌كه له شه‌نگال
وێستگه نیوز -
دوای ئه‌وه‌ی ئێواره‌ی دوێنێ ئێواره فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا چه‌ند ناوچه‌یه‌كی سنووری شنگالیان بۆردوومان كرد، میدیای فه‌ڕمی ئه‌و وڵاته گیان له‌ده‌ستدانی زه‌كی شنگالی فه‌رمانده‌ی په‌كه‌كه‌ی راگه‌یاند، ئه‌مڕۆ په‌كه‌كه هه‌واڵه‌كه‌ی پشتڕاست كرده‌وه.
میدیای فه‌رمی په‌كه‌كه به پشت به‌ستن به راگه‌یه‌ندراوی كۆردیناسیۆنی جڤاكی ئێزدی سه‌ر به‌و حزبه ئاشكرای كرد: "له ھێرشی ئاسمانی دوێنێی توركیا بۆسه‌ر گه‌لیی شیلۆی شنگال، مام زه‌كی شنگالی، ئه‌ندامی كۆردیناسیۆنی جڤاكی ئێزدی شه‌هید بووه".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ھاتووه: "15ی ئابی 2018، ئیسماعیل ئوزده‌ن، ناسراو به مام زه‌كی شنگالی، ئه‌ندامی كۆردیناسیۆنی جڤاكی ئێزدی، كاتژمێر 4ی پاشنیوه‌ڕۆ له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه له رێوڕه‌سمی یادكردنه‌وه‌ی قوربانیانی كۆمه‌ڵكوژیی گوندی كۆچۆ، كرایه ئامانجی هێرشێكی ئاسمانی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا و له ئه‌نجامدا شه‌هید بوو".
زه‌كی شنگالی له‌دایكبووی 1952ی شاری باتمانی باكووری كوردستانه و له ریزه‌كانی پارتی كرێكارانی كوردستاندا چه‌ندین به‌رپرسیارێتی هه‌بووه.
به گوێره‌ی زانیاری ئاژانسه‌كه، زه‌كی شنگالی یه‌كێك بووه له‌و كه‌سانه‌ی له لایه‌ن توركیاوه داواكراو بووه و ناوی له لیستی سووری سوپای توركیادا بووه.
وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیاش له‌وباره‌وه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر رایگه‌یاند كه "له ئۆپه‌راسیۆنێكی ئاسمانی‌دا بۆ سه‌ر ئامانجه‌كانی په‌كه‌كه له شنگال، فه‌رمانده‌یه‌كی په‌كه‌كه له شنگال به‌ناوی ئیسماعیل ئۆزده‌ن ناسراو به زه‌كی شنگالی كه له لیستی داواكراوانی توركیادایه، گیانی له‌ده‌ست داوه".
PM:11:04:16/08/2018
ئه‌م بابه‌ته 63510
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت