ئه‌مریكا هه‌ڕه‌شه له توركیا ده‌كات
وێستگه نیوز –
ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌پاندنی سزای زیاتری به‌سه‌ر توركیادا كرد، گه‌ر قه‌شه برۆ‌نسن ئازاد نه‌كات.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ستیڤ مه‌نوچن وه‌زیری گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا كه رۆژنامه‌ی بلومبێرگ بڵاویكرده‌وه، وتی: "گه‌ر توركیا ئاماده نه‌بێت قه‌شه برۆ‌نسن ئازاد بكات، ئاماده‌ین سزای زیاتری به‌سه‌ردا بسه‌پێنین".
وه‌زیری گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا وتیشی: "سزامان به‌سه‌ر چه‌ند وه‌زیرێكی توركیادا سه‌پاندووه".
رۆژی چوارشه‌ممه دادگایه‌كی توركیا داوایه‌كی قه‌شه ئه‌ندرۆ برۆنسۆنی ئه‌مریكییان بۆ چاوخشاندنه‌وه به دۆسیه‌كه‌ی ره‌تكردوه‌ته‌وه کە ئێستا لەو وڵاتە لەژێر مانەوەی ناچاریدایە.
كه‌ناڵی "CNN TURK" بڵاویكرده‌وه كه دادگای دووه‌می تاوانه‌كان له ئیزمیر بۆ دووه‌مجار داوای پارێزه‌ری قه‌شه ئه‌مریكییه‌كه‌ی بۆ ئازادكرنی ره‌تكردووه‌ته‌وه".
له 9ی كانونی یه‌كه‌می 2016، ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا قه‌شه ئه‌ندرۆ برۆنسۆن-ی ئه‌مریكییان له توركیا ده‌ستبه‌سه‌ر كرد كه ماوه‌ی زیاترله 20 ساڵه له توركیا ده‌ژی.
به‌رپرسانی توركیا تۆمه‌تی سیخوڕیان داوه‌ته پاڵ ئه‌و قه‌شه‌یه و ده‌ڵێن كه گوایه سیخوڕیی بۆ فه‌تحوڵا گوله‌ن و لایه‌نگریی بۆ پارتی كرێكارانی كوردستان كردووه، له‌بری زیندانیكردنیشی، توركیا ئه‌و قه‌شه ئه‌مریكییه‌ی خستوه‌ته‌ژێر مانه‌وه‌ی ناچارییه‌وه.
له ماوه‌كانی رابردوودا دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا له ھه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر رایگه‌یاندبوو: "به‌ھۆی ده‌ستگیركردنی قه‌شه ئه‌ندرێو برۆ‌نسن كه پیاوێكی كریستیانی گه‌وره و باوكی خێزانێكی شاھانه‌یه، ئه‌مریكا سزای قورس به‌سه‌ر توركیادا ده‌سه‌پێنێت. پێویسته ئه‌م پیاوه باوه‌ڕداره بێتاوانه ده‌ستبه‌جێ رزگار بكرێ".
دواتریش مایك پینس، جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا له كۆتایی كۆنگره‌ی ئازادییه ئایینیه‌كان كه له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا سازكرابو، به‌ناوی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌یه‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌پاندنی سزای ئابوریی توندی به‌سه‌ر توركیا كرد ئه‌گه‌ر ده‌ستبه‌جێ ئه‌ندرۆ برانسۆن، قه‌شه‌ی ئه‌مریكی ئازاد نه‌كه‌ن و نه‌یگه‌ڕێننه‌وه بۆ ئه‌مریكا.
مایك پینس وتی: "به‌ناوی سه‌رۆكی ولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكاوه په‌یامێك ئاراسته‌ی سه‌رۆكی توركیا و حكومه‌تی ئه‌نقه‌ره ده‌كه‌م كه ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی ئه‌مه‌یه: پێویسته یان قه‌شه ئه‌ندرۆ ئازاد بكه‌ن، یان خۆتان بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی سزا ئاماده بكه‌ن".
PM:07:48:16/08/2018
ئه‌م بابه‌ته 6628
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت