كه‌جه‌كه شه‌هیدبوونی سه‌ركرده‌كه‌ی له شنگال پشتڕاست كرده‌وه
زه‌كی شنگالی
وێستگه نیوز ـ
دوای ئەوەی شەوی رابردوو فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا چەند ناوچەیەكی سنووری شنگالیان بۆردوومان كرد، میدیای فەرمی توركیا گیان لەدەستدانی زەكی شنگالی، فەرماندەی ھێزەكانی كەجەكەی سەر بە پەكەكەیان راگەیاند، ئەمڕۆش پەكەكە ھەواڵی شه‌هیدبوونی سه‌ركرده‌كه‌ی پشتڕاست كردەوە.
میدیای فەرمی پەكەكە بە پشت بەستن بە راگەیەندراوی کۆردیناسیۆنی جڤاکی ئێزدی سەر بەو حزبە ئاشكرای كرد: "لە ھێرشی ئاسمانی دوێنێی توركیا بۆسەر گەلیی شیلۆی شنگال، مام زەکی شنگالی، ئەندامی کۆردیناسیۆنی جڤاکی ئێزدی شەهید بووە".
لەو راگەیەندراوەكەشدا ھاتووە: "15ی ئابی 2018، ئیسماعیل ئوزدەن، ناسراو بە مام زەکی شنگالی، ئەندامی کۆردیناسیۆنی جڤاکی ئێزدی، کاتژمێر 4ی پاشنیوەڕۆ لەکاتی گەڕانەوە لە رێوڕەسمی یادکردنەوەی قوربانیانی کۆمەڵکوژیی گوندی کۆچۆ، کرایە ئامانجی هێرشێکی ئاسمانی فڕۆکە جەنگییەکانی توركیا، لە ئەنجامدا شه‌هید بوو".
زه‌كی شنگالی له‌دایكبووی 1952ی شاری باتمانی باكووری كوردستانه و له ریزه‌كانی پارتی كرێكارانی كوردستاندا چه‌ندین به‌رپرسیارێتی هه‌بووه. به گوێره‌ی زانیاری ئاژانسه‌كه، زه‌كی شنگالی یه‌كێك بووه له‌و كه‌سانه‌ی له لایه‌ن توركیاوه داواكراو بووه و ناوی له لیستی سووری سوپای توركیادا بووه.
ئەوەش خراوەتەڕوو، ئێوارەی ئەمڕۆ زانیاری ورد لەبارەی رووداوەكە بڵاودەكرێتەوە.
هــ. ر
PM:01:30:16/08/2018
ئه‌م بابه‌ته 3752
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت