لیره‌ی توركی به‌رزبوه‌وه
وێستگه نیوز ـ
نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 16ی ئابی 2018، به‌های لیره‌ی توركی به‌رانبه‌ر به دۆلاری ئه‌مریكی به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌رچاوی به‌خۆیه‌وه بینی.
ره‌وه‌ز ئامانج، له نووسینگه‌ی میرزا بۆ ئاڵوگۆڕی دراو له شاری سلێمانی به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه جارێكی دیكه به‌های لیره‌ی توركی به‌رانبه‌ر به دۆلاری ئه‌مریكی به‌رزبوه‌وه.
وتیشی: "100 دۆلاری ئه‌مریكی به‌رانبه‌ر به 510 لیره‌یه، هه‌روه‌ك 100 لیره به‌رانبه‌ر به 23 هه‌زار و 750 دیناری عیراقییه".
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه به‌یانی ئه‌مڕۆ له‌كاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕ، 100 لیره‌ی توركی به‌رانبه‌ر به 20 هه‌زار و 500 دیناری عیراقی بوو.
هــ. ر
PM:12:24:16/08/2018
ئه‌م بابه‌ته 40072
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت