له سلێمانی ئاماده‌كارییه‌كانی جه‌ژنی قوربان راگه‌یاندرا
دیمەنێک لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکە
وێستگه نیوز ـ
ئاماده‌كارییه‌كانی جه‌ژنی قوربان له شاری سلێمانی رایگه‌یاندراو سه‌ربڕنی ئاژه‌ڵی قوربانی له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان قه‌ده‌غه‌كرا و كارئاسانی پێویست بۆ ئه‌و گه‌شتیارانه ده‌كرێت كه روو له‌شاره‌كه ده‌كه‌ن.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 16ی ئابی 2018، لیژنه‌ی ئه‌منی سلێمانی به‌سه‌رپه‌رشتی ئاوات محه‌مه‌د، سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئه‌منی و قایمقامی سلێمانی كۆبووه‌وه و ئاماده‌كاریه‌كانی جه‌ژنی قوربانیان تاوتوێكرد.
له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ئاوات محه‌مه‌د، قایمقامی سلێمانی رایگه‌یاند: هه‌موو رێوشوێنێكی پێویست گیراوه‌ته به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی هاوڵاتیان به‌بێ هیچ گرفتێك پێشوازی له جه‌ژنی پیرۆزی قوربان بكه‌ن.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد بۆ سه‌لامه‌تی ته‌ندروستی هاوڵاتیان و رێگری كردن له‌و دیارده ناشارستانییه سه‌ربڕنی ئاژه‌ڵی قوربانی له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان قه‌ده‌غه‌ده‌كرێت و به‌رێژایی رۆژانی جه‌ژن "سه‌بڕخانه‌ی سلێمانی" كراوه‌ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی هاوڵاتیان بتوانن به‌شێوه‌یه‌كی ته‌ندروست قوربانیه‌كانیان بكه‌ن.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: هه‌ر كه‌سێك ئاژه‌ڵ له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان بفرۆشێت یان سه‌ری ببڕێت لێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت.
ده‌رباره‌ی هاتنی گه‌شتیاران ئاوات محمه‌د، وتی: "هه‌موو ئاماده‌كاریه‌ك كراوه و كارئاسانی پێویست بۆ گه‌شتیاران ده‌كرێت كه چاوه‌ڕێ ده‌كرێت بۆ جه‌ژنی قوربانی ئه‌مساڵ ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له گه‌شتیاران روو له‌پارێزگای سلێمانی بكه‌ن".
قایمقامی سلێمانی له باره‌ی چاودێرای بازاڕ و شوێنه گشتیه‌كان له رۆژانی پێش جه‌ژن و رۆژانی جه‌ژن وتی: "رێگری ته‌واو ده‌كرێت له به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخ و فرۆشتنی كاڵا‌و شتومه‌كی خراپ و ماوه به‌سه‌رچوو، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له رۆژانی جه‌ژندا لیژنه‌كان له به‌دواداچون و پشكنینه‌كانیان به‌رده‌وام ده‌بێت".
ئاوات محه‌مه‌د وتیشی: "تیمی گه‌ڕۆكی ته‌ندروستی و ئاسایش و پۆلیس و هاتووچۆ و گه‌شتووگوزار له رۆژانی پێش جه‌ژن و رۆژانی جه‌ژندا له ئه‌ركدا ده‌بن بۆ پێشكه‌شكردنی كارئاسانی بۆ هاوڵاتیان و گه‌شتیاران".
هــ. ر
PM:12:18:16/08/2018
ئه‌م بابه‌ته 8720
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت