وەزارتی دارایی راگەیەنراوێکی سەبارەت بە دابەشکردنی مووچە بڵاوکردەوە


وێستگه‌ نیوز ـ
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ باره‌باره‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینان پێش جه‌ژنی قوربان روونكردنه‌وه‌ ده‌دات و رایده‌گه‌یه‌نێت، كه‌ پێش جه‌ژن خانه‌نشینانیش مووچه‌ وه‌رده‌گرن و كۆتایی به‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ دێت.


وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێت: "سەرەڕای ئەوەی رۆژانی شەممە و یەكشەممەی هەفتەی داهاتوو  18 و 19ی ئابی 2018، كراوەتە پشووی فەرمی، بەڵام بانكەكانی وەزارەتی دارایی و ئابووری دەوامی ئاسایی خۆیان دەكەن بۆ ئەوەی خانەنشینانیش پێش جەژنی پیرۆزی قوربان مووچە وەربگرن و بەمەش كۆتای دەهێنرێت بە دابەشكردنی مووچە".

ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌ پێشتر وێستگه‌ نیوز بڵاویكرده‌وه‌، كه‌ به‌هۆی گه‌یشتنی پاره‌كه‌ی به‌غداوه‌ كه‌ 317 ملیار دیناره‌، پێش جه‌ژنی قوربان، ته‌واوی فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینان مووچه‌ وه‌رده‌گرن.
هــ. ر


AM:11:21:16/08/2018


ئه‌م بابه‌ته 29856 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو