ئێران روونکردنەوە دەدات لەبارەی پێدانی ڤیزە بە هاوڵاتییان هەرێم

‌سزاکانی سەر ئێران گەشتیاری زیاتری بۆ ئەو وڵاتە زیاد کردوە

وێستگه‌ نیوز ـ
کونسوڵی ئێران لە شاری هەولێر رایگەیاند، هیچ گۆڕانکارییەک لە پێدانی ڤیزە بە هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان نەکراوە و هاوڵاتییان دەتوانن لە ماوەی 24 کاتژمێردا ڤیزە وەربگرن.


مورتەزا عەبادی، کونسووڵی ئێران لە شاری هەولێر رایگەیاند، بەراورد بە رابردوو ئاسانکاری زیاتری بۆ پێدانی ڤیزە بە هاوڵاتییانی کورد کراوە و لە ماوەی 24 کاتژمێریشدا هاوڵاتییان هەرێمی کوردستان دەتوانن ڤیزەکانیان وەربگرن.

ئەوەشی راگەیاند، وڵاتەکەی لە پێناو زیاتر راکێشانی سەرنجی گەشتیاران و بازرگانانی هەرێم بۆ وڵاتەکەی پلانی تایبەتی داناوە، وەزارەتەکانی بەرپرسیار لە هەرێمیش پاڵپشتی لە بەرنامە و پلانەکانیان دەکەن.

ئەوەشی خستەڕوو، بەهۆی نەبوونی نووسینگە یان نەخشەڕێنمای گەشتیاری نیگەرانی ئەو کەسانەی لێکەوتووەتەوە کە دەیانەوێت بە ئۆتۆمبێل گەشت بۆ ئێران بکەن، کۆمپانیایەکی عیراقی پارەی زیاتر لە خەڵک وەردەگرێت، ئەمەش ناشەفافیەتی تیادایە دەبێت چارەسەر بکرێت لەلایەن هەرێمەوە.

روونیشیکردەوە، تێچووی راستەقینەی بردنی سەیارە بۆ ئێران زیاتر لە 50 دۆلار نییە، بەڵام نەبوونی شەفافییەت و ئەو کۆمپانیایەی کە خۆی وەک بریکاری کۆمپانیای بیمەی دەی ئێرانی ناساندووە بووەتە هۆی نیگەرانی و ناڕەزایەتی خەڵک و گەشتیاران.

وتیشی: "لەسەرەتای ئەم مانگەدا تا ئێستا هاوڵاتیان هەرێم زیاتر لە چوار هەزار ڤیزەیان وەرگرتووە، لەو رێژەیەش دوو هەزار و 510 ڤیزەیان لە شاری هەولێر بووە".

ئەوەشی وت، هەندێک جار بە هۆی پچڕانی هێڵەکانی ئینتەرنێتەوە پێدانی ڤیزە بە هاوڵاتیان دوا دەکەوێت، بە هەماهەنگی لەگەڵ پارێزگای هەولێر چارەسەری ئەو کێشەیە دەکەین.

هــ. ر


AM:11:07:16/08/2018


ئه‌م بابه‌ته 29934 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو